چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئیدریس هادی،سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی: ئەندامانی کۆنگرە سیمای دیموکراتیی پارتییان پیشانی خەڵک دا

دوێنێ، لە کەشێکی ئارامدا لە پارێزگای دهۆک، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێکرد، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی، ڕایگەیاند؛ ئەندامانی پارتی بەڕۆحێکی پارتیانە کاریان کرد و سیمای دیموکراتیی پارتییان پێشانی خەڵک دا.

ئیدریس هادی، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی، لە پەیامێکدا لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەوە ڕایگەیاند: ”بۆ هەموو کارەکان و لە سەرجەم ناوچەکان لیژنە پێک هێنراون لەگەڵ کەسانییاسایی، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوە بچێت”.
ناوبراوڕوونیشی کردەوە، ئامادەکارییەکان لە ژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی بەڕێوە چوون، هەموو جارێکیش کۆتاڕاپۆرت دەدرایە سەرۆک بارزانی، گوتیشی: ”پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بە باشی بەڕێوە چوو”.
لە کۆتاییشدا،ئیدریس هادی، سوپاسی هەموو ئەندامانی پارتی کرد کە بەڕۆحێکی پارتیانە کاریان کرد و سیمای دیموکراتیی پارتییان پێشانی خەڵک دا.