سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

عادل عەبدولمەھدی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق پێگەیشت.

عەبدولمەھدی پیرۆزبایی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، لە مەسرور بارزانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و  پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.

مەسرور بارزانی،  سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی کرد بۆ  پەیوەندیکردن و پیرۆزباییەکەی.