مه‌حموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و باسی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پارتی كرد بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداو و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ محهموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خۆگونجاندن و مامه‌ڵه‌كردنی پارتی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، رایگه‌یاند: “كۆنگره یه‌كێكه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ده‌توانێت بڕیاری گه‌وره بدات به ئاڕاسته‌ی سیاسیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كه چۆن هه‌نگاوبنێت، بۆیه ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا پێویستی به دیراسه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد هه‌یه كه له ئاستی رووداو و گۆڕانكارییه‌كاندا بێت.”
سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 14ی پارتیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ” چه‌ند خاڵێك بوونه هۆكاری دواكه‌وتنی كۆنگره، له‌وانه‌ش، ئێمه له ساڵی 2015 ده‌بوایه كۆنگره ببه‌ستین، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه نه‌مانتوانی كۆنگره ببه‌ستین، دواتر بابه‌تی ریفراندۆم هاته پێشه‌وه كه كاتێكی زۆر و كارێكی زۆری ده‌ویست، دواتریش به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، یه‌كێكی تر بووه له هۆكاره‌كانی دواخستنی كۆنگره، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناش دیسان رێگریییهكی تر بوو.”
سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، مه‌حموود محه‌مه‌د گوتی: “مه‌كته‌بی سیاسیی به شێكه له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی یان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ناو خۆیاندا هه‌ڵده‌بژێردرێن.”