شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

هێزە ئەمنییەكانی ئێران باوكی شەهید كۆمار دەستگیر دەكەن

حەسەن دەرئوفتادە ، باوكی شەهید كۆمار دەرئوفتادە، یەكێك لە شەهیدانی راپەڕینی پیرانشار، دەست بەسەر كرا .
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی ئێران هێرشیان كردە سەر ماڵی حەسەن دەرئوفتادە ، باوكی شەهید كۆمار دەرئوفتادە و ڕفاندیان و دەست بەسەریان كرد .
حەسەن دەرئوفتادە لە كاتی مەراسیمی ناشتنی كوڕەكەیدا، كۆماری بە “شەهیدی ئازادی” ناوبردو گوتی: خۆش بەختم كە كوڕەكەم لە پێناو ئازادی شەهید بوو، ئەمەش سەرنجی خەڵكێكی زۆری ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا.