شێخ عه‌لی ئیلیاس” بابه‌شێخی ئێزدییان رایده‌گه‌یێنێت، پرسی شنگال و ئێزدییەکان بە سیاسی کراوە، داواش له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كێشه‌ی ئێزدییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، شێخ عه‌لی ئیلیاس” بابه‌شێخی ئێزدییان و سەرۆکی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدی لە رۆژی دووەمی دیداری مێری لە هەولێر رایگەیاند، پرسی شنگال و ئێزدییەکان بە سیاسی کراوە. دەشڵێت: لەمەوبەدوا کێشەی ئێزدییەکان کێشەیەکی ناوخۆیی نییە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكه‌ین کێشەی ئێزدییەکان چارەسەر بکەن.
له‌باره‌ی به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان، شێخ عه‌لی ئیلیاس” ره‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی عێراق گرت و گوتی: گله‌یی هه‌ره گه‌وره‌مان له حكومه‌تی عێراق، به‌جینۆساید نه‌ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانه، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان و 11 وڵات كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانی به‌جینۆساید ناساندووه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ئاماده‌نه‌بووه ئه‌و كاره بكات، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات، ده‌توانێت چی بۆ ئێمه بكات، چۆن كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ربكات و قه‌ره‌بووی هاووڵاتییانمان بكاته‌وه؟
راشیگه‌یاند: زۆر ناره‌حه‌ت ده‌بم كاتێك پرسیار له منداڵێكی ئێزدی ده‌كه‌م و پێی ده‌ڵێم، خه‌ڵكی كوێیت، ئه‌ویش پێم ده‌ڵێت، خه‌ڵكی كه‌مپی شاریا یان خانكێم. گوتیشی: وڵاته‌كه‌م كراوه‌ته كه‌مپ، زیاتر له هه‌شت ساڵه ئێزدییه‌كان له‌نێو كه‌مپدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بارودۆخی ژیانیان زۆر سه‌خته بۆیه ناچارده‌بن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچ بكه‌ن.