هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هێزەكانی پێشمەرگە بە سیستەمی بانكیی مووچەكانیان وەرگرت

لیواكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكانی چیای قەرەچوخ و گوێرو لهێبان و دیبەگە كە لەسەنگەرەكانی بەرگریدان ، سەردانی بانكی دیبەگەیان كردوو مووچەكانیان بە سیستەمی بانكی وەرگرت.

ئیسماعیل جەوهەر، بەڕێوەبەری بانكی دیبەگە بە سەرچاوەیەکیان راگەیاند: دوای بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەولێر بۆ بە سیستەمكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ مووچەی لیواكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكانی چیای قەرەچوخ و گوێرو لهێبان و دیبەگە كە لەسەنگەرەكانی بەرگریدان ، سەردانی بانكی دیبەگەیان كردوو مووچەكانیان بە سیستەمی بانكی وەرگرت.
بەڕێوەبەری بانكی دیبەگە ئاماژەی بۆ ئەمەشكرد كە ئەمە ئاسانكارییەكی تەواو دەبێت بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەبارەت هاتوچۆكردنیان ،چونكە پێشتر مووچەكانیان لە بانكەكانی هەولێر وەردەگرت و لەمڕۆوە كێشەكانیان چارەسەركرا.