لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی كوردستان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە كۆگاكەی كێبڵی كارەبایی دیارنامێنێت و چەند جارێكیش ئەم كارە دووبارە بۆتەوە و بەنزیكەیی بایی 50 هەزار دۆلار كێبڵی لێدزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواچونەكانیان دەستپێكردوو دوای ناسینەوەی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار لەكاتی فرۆشتنەوەی كێبڵە دزراوەكاندا دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ژمارەیەك كێبڵی دزراوو چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا تۆمەتبار (أ ، ل ، م لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .