مه‌سرور بارزانی: ژینگە پارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە گەڵ عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، کورتەیەکی لە کارو چالاکییەکانی دەستەکە  خستەڕوو و ئاماژەی بە هەماهەنگیی لە گەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد. 
سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە بابەتی ژینگەپارێزی کردەوە کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .
 دوووپاتیشی کردەوە کە حکومەت کار دەکات، بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کولتووری ژینەپارێزی لە چوارچێوەی ستاندارە جیهانییەکان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵمەتی جیهانیی کەمکردنەوەی گازە کاربۆنییەکان و حکومەتیش بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوی کردەیی ناوە، بە تایبەت لە بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە کێڵگەکانی نەوت دەسووتێنرێت و بەکار هێنانەوەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک بە شێوەیەک، کە مەترسییەکانی لە سەر ژینگە کەم وسنووردار بێت.
 لە کۆتاییشدا جەخت لە بەهێزکردنی رێکارەکانی پاراستنی دارستانەکانی کوردستان کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر