لایە‌ك لە‌ چارە‌سە‌ركردنی پێغە‌مبە‌ر بۆ ھە‌ژاری

عومەر چنگیانی

وەک پێشتر ئاماژەمان پێکردبوو سەرتاسەری گوتارەکانی ڕۆژانی هەینی مانگی ڕەبیعی یەکەمی ١٤٤٤لە کوردستان، ئاوڕدانەوە بوو لەلاپەڕە پڕشنگدارەکانی ژیانی دوایین پەیامگەیێنی خوا محەممەد – دروود و سڵاوی خوای لەسەربیت – گوتاری ئەمجاریش دوایین گوتاربوو لەژێر سەردێڕی لایەک لە چارەسەر کردنی پێغەمبەر– دروود و سڵاوی خوای لەسەربیت – بۆ هەژاری، خوای گەورە لە یانزە هەمین ئایەتی سورەتی (جومعە)دا سەرباری بەهەند وەرگرتنی ئامادە بوون بۆ نوێژی جومعە، دەفەرمێت: (گەر نوێژەکەتان کرد و تەواو بوون لە مزگەوتدا مەمێننەوە بەڵکو بڕۆنە دەرەوە و لەزەویدا بڵاوەی لێبکەن و لە دووی کاسبی و کاری خۆتان و نانپەیدا کردن وێڵ بن و زۆر یادی خوا بکەن)دیاردەی هەژاری لە هەر کۆمەڵگایەك پێویستی بە چارەسەر هەیە، ئیسلام لە سۆنگەی ئەوەی ئایینی گشتگیرە و خوای باڵادەست بۆ مرۆڤایەتی بەرقەراری کردووە، ئەو ئایینەی نەوەك تەنها بنەماکانی ئایین بۆ مرۆڤەکان دابین دەکات بەڵکو ئەو دنیایەش لەبەر چاو دەگرێت و چارەسەری شیاوی پێیە بۆ هەموو کێشەکانی مرۆڤ. بەتایبەتی چارەسەری ئەو نەخۆشی و کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیانە دەکاتەوە کە بە بەردەوام یاخەی مرۆڤایەتی دەگرن و هیچ سەردەمێك نەبووە ئەو جۆرە گرفتانە دوورونزیك سەریان هەڵنەدابێت.
ئیسلام سیستم و ڕێچکەی دارایی و ئابووری دەست نیشان دەکات بە شێوەیەك چارەسەری شیاو و گونجاوە بۆ هەژاری. لەسەرووی هەموو ئەو چارەسەریانەش هاندانی مرۆڤە بۆ ئەوەی دەستەوەستان دانەنیشێت و هەردەم کار بکات و هەوڵ بدات. هەر لەو دەروازەیە هانی کاری حەلال و خۆدوور گرتن لە ریبا و سوو خواردن و بەرتیل و مۆنۆپۆڵ کردن و زێدەڕۆیی دەدات خوای باڵا دەست لەئایەتی٣۹و٤٠ی سورەتی(نەجم)دا دەفەرموێ: (بەڕاستی مرۆف دەرەنجامی کردەوەکانی دەچنێتەوە و هەر کارێکی ئەنجام دابێت نیشانی دەدرێتەوە).لە سیرەی خۆشەویستیشمان – صله وسلمل – هەموو ئەو بابەتانە زۆر بەجوانی ڕەنگ دەداتەوە، دەرهەق بە چارەسەر کردنی هەژاری. لە لایەکی تریشەوە خوای باڵا دەست لە شەرعی خۆی زەکات و صەدەقە و خێر و بەخشینی داناوە بۆ ئەوەی دەروازەیەك بکرێتەوە بۆ یارمەتیدانی هەژاران. بە واتایەکی تر دووبارە دابەش کردنەوەی داهاتە لەسەرتاپای کۆمەڵگا بۆ ئەوەی دادپەروەرانە دابەش بکرێتەوە.
تەوەرەی یەکەم : کاریگەری هەژاری لەسەر تاك و کۆمەڵگا :
هەژاری کاریگەری نەرێنی لەسەر تاك و کۆمەڵگا هەیە دکرێ بەو شێوەیە هەندێکی بخەینە ڕوو:
١- هەژاری کارەساتە و زیان و زەرەری بۆ دین و دونیا هەیە، چەند کەس هەبووە هەژاری و نەداری وای لێکردووە بەرامبەر بە بیروباوەڕی خۆی نشوست بهێنێ و لارولەوێر بێت. بەرامبەر بە چەمکی ئەخلاق و خوڕەوشتی بەرز.
٢- هەژاری کاریگەری خراپ لەسەر ئاکار و هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان دروست دەکات.
٣- هەژاری شیرازەی خێزان تێکدەدات و ڕێژەی دەستبەردار بوون و گ؛اق زۆر زیاد دەکات. چەندان گلاق هەبووە هیچ هۆکاری نەبووە تەنها دەردە هەژاری نەبێت.
٤- هەژاری هۆکاری سەرەکی نەخوێندەواری و دواکەوتنە. گەنجەکان ڕووەو تاراوگە دەڕۆن، دەبێتە هۆکاری ناسەقامگیری و تێکچوونی بارودۆخی کۆمەڵگا. تەوەرەی
دووەم: چارەسەری هەژاری: پێغەمبەری خوا – صله وسلمل – دەردی هەژاری لە سۆنگەی ئیسلام و ڕێنماییە بەرزەکانی چارەسەر کردووە، زۆر سەرکەوتوو بووە لە دۆزینەوەی چارەسەری شیاو و گونجاو، بەو شێوەی خوارەوە:
١- هاندانی هەمووان بۆ ئەوەی کاربکەن و بەرهەمدار بن
٢- فێربوونی پیشەوەری و دەستڕەنگینی لە کاروبارەکان:
٣- خۆ دوورگرتن لە ڕیبا و بەرتیل خۆری و سواڵ کردن و ڵاڵانەوە و شکاندنی شکۆی مرۆڤ،
٤- دوعا کردن و خۆپەنادان بە (اڵه) لە کوفرو هەژاری و سزای ناو گۆڕ. پەراوێز (١) گۆشەی ئیمڕۆمان پوختەی گوتاری پێشنیازکراوی بۆردی باڵای ئامادەکردنی گوتاری هەینی بوو کە توێشووی گوتاری زنجیرە ١٧٢ی ئێمە بوو لەسەر دوانگەی مزگەوتی خەدیجە کوبراوە، لە ٢٥ی رەبیعی یەکەمی١٤٤٤، بەرانبەر بە ٢١هەم رۆژی
ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢).

ھەواڵی زیاتر