ریشی سو‌ناک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، 187 دەنگی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای مسۆگەرکرد.
پێنی مۆردانتیش، رکابەری ریشی سو‌ناک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، تەنیا 25 دەنگی بەدەستهێنا.
دوێنێ یەکشەممە 23ـی تشرینی یەکەم، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌رچه‌نده ده‌نگی پێویستم به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام گه‌یشتمه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی خۆكاندیدكردنهوهم بۆ پۆستی سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران كارێكی دروست نییه.
رۆژی 5ـی ئەیلوولـی 2022، ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، (لیز ترەس)ـیان بە سەرۆکی نوێی حزبەکەیان هەڵبژارد.
بەپێی سیستەمی سیاسیی بەریتانیا، سەرۆکی حزبی براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، دەبێتە سەرۆکوەزیرانی وڵات، دواتر لیز ترەس لە رۆژی 20ـی تشرینی یەکەم دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.
رۆژی 20ـی تشرینی یەکەم، بەهۆی ناجێگیری سیاسی و قەیرانی ئابوورییەوە، لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دانیبەوەدانا ناتوانێت ئەو پلان و راسپاردەیەی هەیەتی جێبەجێی بکات و دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.