ھێلین نامە‌

نەسرین حەسەن

  • ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم، دەیان ئافرەتی ئەفغانی لەبەردەم بینای زانکۆی کابول گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە “دەرکردنی زۆرەملێی قوتابیانی کچ لە بەشەناوخۆیی قوتابیان”.لە لای خۆیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی کاتیی تاڵیبان هەواڵی “دەرکردنی قوتابیان لە بەشەناوخۆیی” پشتڕاست کردەوە و هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ پێشێلکردنی یاساکانی بەشەناوخۆیی” لەلایەن ئەم قوتابیانەوە گەڕاندەوه.
  • تیمێکی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی ئوسترالیا و بەریتانیا و ئەمریکا لەخۆدەگرێت، بە بەکارهێنانی داتا و شیکاری بۆماوەیی ئافرەتان، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە زیادکردنی چالاکیی جەستەیی دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکاتەوە. ئەم توێژینەوەیە داتای ١٣٠ هەزار و ٩٥٧ ئافرەتی لەخۆ گرتبوو کە ٧٦ هەزار و ٥٠٥ کەسیان تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون،پێشتریش لەو توێژینەوانەی ئەنجامدراون، پەیوەندی نێوان چالاكی جەستەیی و كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەركەوت و ئێستا توێژەرانی ئەم تیمە نێودەوڵەتییە لە هەوڵی سەلماندنی ئەم بابەتەدان،كە چالاكی جەستەیی تارادەیەكی زۆر باش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنحەی مەمك لە ئافرەتان كەمدەكاتەوه.
    –” لیز تروس”، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران دوای تەنها ٤٥ ڕۆژ لە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی پارێزگاران دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوه،بەم شێوەیە خاتوو “تروس” کورتترین ماوەی دەسەڵاتی لە نێوان سەرۆکوەزیرانی بەریتانیادا هەیە. لە وتارێکی کورتدا لە دەرەوەی باڵەخانەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن، “لیز ترۆس” بە ئاماژەدان بە “ناسەقامگیری بەرزی ئابووری و نێودەوڵەتی” وتی: “من قبوڵی دەکەم کە لەم بارودۆخانەدا ناتوانم ئەو کارە بکەم کە پارتی پارێزگاران بۆی هەڵبژاردووم.
    -“هلن لرنر رابینر”نووسەری ئەمەریكی و سەرنووسەری گۆڤاری “ئافرەتانی نوێ” لە سەر ئەو باوەڕەیە كە هەبوونی پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەگەڵ خەڵك، هێزی بڕوابەخۆبوون و دەرخستنی تواناكان لە مرۆڤدا بەهێز دەكات،بەڵام ئەوپەیوەندییە كۆمەڵایەتییە بۆ ئافرەت سنووردارە، هەندێك لە ئافرەتان لە بواری كۆمەڵایەتی بە كەم سەیر دەكرێن، گرنگیان پێ نادرێت و خاوەنی بیروڕای خۆیان نین و لە ژێر كاریگەری تێروانینە نیگەتیڤەكانی كۆمەڵگەدا لە هەوڵەكانیان دەوەستن، هەر بۆیە ئامانجەكانیان بە ئاسانی نایەتە دی، ئەمەش لە كاتێكدایە كە بە پێی لێكۆڵینەوەكان لێكچوونێكی هاوبەش لە تواناكان لە بواری زانستی، هونەری، ئابووری لە نێوان ئافرەت و پیاودا هەیە، بەڵام سوود وەرگرتن لە بەهرەكان و دۆزینەوەی تواناكان بۆ پیاو ئاسانترە و بۆ ئافرەت بەم شێوەیە نییە.
ھەواڵی زیاتر