“کەڕولاڵەکە” سێیەم ڕۆمانی زەید عومران بە کوردی

“کەڕولاڵەکە” نوێترین کاری وەرگێڕانی نووسەر و وەرگێڕ ئاواز فاتح جاف-ـە، کە ڕۆمانێکی زەید عومران-ـە و ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند لە دوتوێی 233 لاپەڕەدا بە چاپی گەیاندووە.

رۆمانی کەڕولاڵەکە وێنەیەکی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە دەخاتەڕوو لەوەی مرۆڤی لە قاڵبدراو چەند بەرژەوەندیخوازە و دوورە لە مرۆڤایەتی. وێنەیەک کە نە پیاوی ئایینی شەریفە، نە پزیشک؛ ڕۆحی مرۆڤی لا گرنگە، بەڵکو بکوژه. هاوکات نە دادوەریش، ئەرکە ڕاستەقینەکەی خۆی جێبەجێ دەکات کە دادوەرییە. هەر هەموویان کەڕ و کوێر و دڵڕەقن و رۆمانەکە چیرۆکی ئەم دڵڕەقیانە دەگێڕێتەوە.

نووسەر لە ڕێی گێڕانەوەی چیرۆکی حەبیبی کەڕولاڵ هەمیشە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ خۆی لە ڕێگەی “عاوی” هاوڕێ گورگەکەیدا، پرسیارگەلێکی فەلسەفی دەورۆژێنێت لە بارەی ئێمە کێین؟ لە کوێ هاتووین و بۆ کوێ دەڕۆین؟ زەید عومران لەم رۆمانەیدا بوێرانە دەرگایەکی نوێمان بۆ واڵا دەکات لە بارەی جیهانێک زۆرێک لە ئێمە پەی بە وردەکارییەکانی نابەین، هەرچەندە تێیدا دەژین.

هەمان وەرگێڕ پیشتر ڕۆمانی 57ی هەمان نووسەری کردووە بە کوردی ناوەندی ڕەهەند ساڵی ڕابردوو بۆیان بڵاوکردووەتەوە و پێشتریش نووسەر و وەرگێڕ “شێرزاد هەینی” ڕۆمانێکی دیکەی هەمان نووسەری بەناونیشانی “سەکۆی مەککە” کردووە بە کوردی و بڵاویکردووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر