کیژان گۆرانیەک بۆ ژینا دەچڕێت’

خانمە گۆرانیبێژی كورد (كیژان ئیبراهیم خەیات) نوێترین بەرهەمی گۆرانی پێشكەش بە ڕۆحی (ژینا ئەمینی) كرد و پاڵپشتیی خۆی دەربڕی و بۆ داوای مافی ژن و ئازادی لە بیروڕا و دەنگی (ژن-ژیان-ئازادی) بەرز كردەوە.

كیژان بەرهەمەكەی لە کەناڵە تایبەتەکەی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوبدا بە ناوی (كوردینە) بڵاو كردەوە، كە خۆی ئاوازەكەی ئامادە كردووە و (نزار ناشاد) تێكستەكەی بۆ نووسیوە.

ڤیدیۆی بەرهەمەكە لە چەند وێنەیەكی ژینا ئەمینی و چەند پارچەیەك لە گرتە ڤیدیۆكانی نێو خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێك دێت، هەروەها كیژان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرامەوە لە بەشی ستۆریدا داوای لە هەوادار و كەسانی نێو خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد كە گرتە و ڤیدیۆی ئەو ناڕەزایەتییەی بۆ بنێرن تاوەكو ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی دروست بكات.

ھەواڵی زیاتر