پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بزانە باران بارین تاکەی بەردەوام دەبێت

کەشناسی و بوولەمەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی لەبارەی بارانبارینی ئەمشەو و بەرەبەیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو بارانبارین بەشێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و ئەگەریش هەیە لە هەندێک ناوچە بارانی مامناوەند ببارێت کە هەورەبرووسکەشی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانی دوای نیوەشەو تاوەکو بەرەبەیان.