پۆلیسی هەولێر ، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە پارە و کەلوپەلی لەناو چەندین ئۆتۆمبێل لەبەردەم پارکی سامی عەبدولڕەحمان دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باکور، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ن. ح.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزینی پارە و کەلوپەلی نێو چەندین ئۆتۆمبێل لەبەردەم دادگای هەولێر و پارکی سامی عەبدولڕەحمان و پێش بارەگای پاسەپۆرت.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی دانی بە چەندین تاوانی لەمشێوەیە نا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و دادوەر بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتباری دەرکرد.

ھەواڵی زیاتر