وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان، دروستکردنی قوتابخانەکان و نۆژەنکردنەوەیان تەرخانکراوە.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 65 قوتابخانەی نوێی دروستکردووە و 865 قوتابخانەشی نۆژەنکردووەتەوە.
گوتیشی: “کابینەی نۆیەم گرنگی زیاتر بە رەوشی پەروەردە و فێرکردن دەدات”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەت بودجەیەکی تایبەت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە.
گوتیشی: “له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی جیهان، هه‌ر كه‌سێك بێته وڵاته‌كه‌مان، ده‌بێت خوێندنی بۆ فه‌راهام بكه‌ین”.
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان، وه‌زیری په‌روه‌رده روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی راژه كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، نووسراومان بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌رزكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆخزمه‌تی ئه‌وان پێمان بكرێت درێغی ناكه‌ین و داكۆكیش له مه‌سه‌له‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ین، ئه‌مه بابه‌تێكی گشتگیره و ته‌نیا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پله به‌رزكردنه‌وه نه‌وه‌ستاوه