بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە هەموو ئەو کەسانەی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقین و کارتی ڤاکسینیان هەیە، دەتوانن بە بێ ڤیزا بچنە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.
سالار تەحسین، بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە 22-10-2022، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە رۆژی یەکشەممە 23-10-2022وەوە بەشێوەی فەرمی ڤیزا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.