پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاڵا تاڵەبانی: بافل تاڵەبانی کەلێنی خستە ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە

ئاڵا تاڵه‌بانی رای ده‌گه‌یه‌نێـت، بافڵ تاڵه‌بانی كه‌لێنی خسته‌ ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌وه‌ی پێداگری له‌سه‌ر د. به‌هه‌رم ساڵح كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.

ئه‌مڕۆ شه‌مە 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، ئاڵا تاڵه‌بانی به‌ میدیای “ئه‌لعهد”ی گوت، بافڵ تاڵه‌بانی كه‌لێنی خسته‌ ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، به‌وه‌ی پێداگری له‌سه‌ر د. به‌هه‌رم ساڵح كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.

تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ده‌بوو له‌ دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و دۆڕانی كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، سوپاسی ئه‌وانه‌ی بكردایه‌ كه‌ ده‌نگیان به‌ د. به‌رهه‌م دا، نه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ فڵانمان شكاند و د. عه‌بدوله‌تیف ره‌شیدیش پلان “بی”یه‌.

رۆژی پێنجشه‌م 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێوه‌ برد، د. عه‌بدوله‌تیف ره‌شید به‌ 162 ده‌نگی ئه‌ندامان بوو به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق و له‌ دوای سوێندخواردنی، محه‌مه‌د شیاع سوودانی كاندیدی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپارد.