بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران رایدهگهێنێت، لە سبەیەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران
به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: رێککەوتن کراوە کە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و تەنھا لەرێگەی پاسپۆرتەکەیانەوە دەچنە خاڵە سنووریەکان و لەوێ دەرفەتیان پێ دەدرێت بۆ ماوەی یەک مانگ لە وڵاتی ئێران بمێننەوە، بێ ئەوەی پێویستیان بەڤیزا ھەبێت، کە ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ھەردوولا.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: لەسبەی ڕۆژی یەکشەممەوە ھاووڵاتیان دەتوانن لە تەواوی خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەبێ ڤیزا ھاتووچۆ بکەن و ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوان ھەردوولا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاکرەیی باسی لەوەشکرد: ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و کارئاسانیەکی باشە و جوڵەی ھاتووچۆ زیاد دەکات و خەڵک زیاتر ھاتووچۆ لەنێوان ھەرێم و ئێران دەکەن، بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت کە بەردەوام کار ئاسانی و ھەرچی پێویستە لە خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێم و ئێران بکرێت، بۆیە چیتر پێویست ناکات ھاووڵاتیان بچنە کونسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزا و راستەوخۆ دەچنە خاڵە سنووریەکان و دەچنە ئێران.