هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مه‌سرور بارزانی فه‌رمانێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ماڵەكانی لیوا رەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار ده‌رده‌كات

– هه‌ولێر:

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماڵەكانی لیوا رەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار قەرەبوو دەكرێنەوە و زەوییان پێدەدرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و چارەسەركردنی گرفتەكانیان، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی 163 پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا رەشەكە و جەمەلۆنەكە لە شاری كەلار، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنەكەیان بۆ نیشتەجێبوون گونجاو نییە و مەترسی رووخان و بوومەلەرزەیان لەسەر هەیە.

به‌هۆی نه‌شیاوی شوێنه‌كانیان بۆ ژیانكردن و بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان، سەرۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌، بە دابینكردنی پارچە زەوی لەسەر رووبەری (200م2) لە شوێنێكی شایسته‌ و گونجاو له‌ سنووری شارەوانیی كەلار تاوەكو رزگاریان بێت لەو بارە ناهەموارەی تێیدان