مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆی كوردستان هه‌ولێر به‌شداری كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، پێویسته عێراق سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكات، نه‌ك رووبه‌ڕووی بێته‌وه.
له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به زمانی كوردیی، سوپاسی سه‌رجه‌م مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و كه‌سوكاری قوتابیانی ده‌رچووی كرد و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لێ كردن.
مه‌سرور بارزانی، له وتاره‌كه‌یدا وتیشی: ئه‌م زانكۆیه یه‌كێكه له زانكۆ پێشه‌نگه‌كان، توانیویه‌تی چه‌ندین قوتابی به‌توانا به‌رهه‌مبهێنێت، كه زۆربه‌یان توانیویانه له كه‌رتی گشتیی و تایبه‌تدا رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕن و كاریگه‌رییان هه‌بووه له پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: دڵنیا بن سه‌ركه‌وتنتان له‌م قۆناغه، كۆتایی خوێندن و فێربوون نییه. ئه‌مه به‌شێكه له پرۆسه‌ی خوێندن و له‌مه‌ودواش پێویسته زیاتر خۆتان ماندوو بكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی خۆتان و یارمه‌تیدانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌تان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه، 5 ساڵ پێش ئێستا وه‌ك ئه‌مڕۆ داستانی پردێ تۆمار كرا، رۆژی سه‌ركه‌وتنی نیشتمانپه‌روه‌ری و وڵاتپارێزییه به‌سه‌ر خیانه‌ت و خاكفرۆشیدا، رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌له، به‌سه‌ر چه‌ك و سته‌م و زۆرداریدا. ئه‌و رۆژه‌یه كه بیرمان دێته‌وه، به بڕوابه‌خۆبوون و به خۆشه‌ویستی وڵات ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو كێشه‌یه‌ك ببینه‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له قوتابیانیش كرد، بڕوایان به خۆیان هه‌بێت و پێش هه‌موو شتێك بیر له خۆشه‌ویستی وڵات و پاراستنی ژینگه‌ی وڵات بكه‌نه‌وه.
له به‌شی دووه‌می وتاره‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، به زمانی ئینگلیزی دووباره پیرۆزبایی ده‌رچوونی له قوتابیان كرد و گوتی: ئێوه ئێستا گه‌یشتوونه‌ته خاڵێكی گرنگ و ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆ گه‌یشتنتان به‌م ئاسته.
گوتیشی: ژیانتان له ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات، ئێوه توانای په‌روه‌رده‌ییتان به‌ده‌ست هێناوه، جیهان خانه‌خوێی ئێوه‌یه، ده‌رچوونتان به كاری تیم بووه، پێویسته به تیمیش كار بكه‌ن. ده‌مه‌وێت سوپاسی به‌شه‌كانتان و مامۆستاكانتان بكه‌م و ئه‌وان ژیانی خێزانه‌كانی خۆیان تا ڕاده‌یه‌ك پشتگوێ خستووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه به ئامانجتان بگه‌ن.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگییه‌كی زۆر به په‌روه‌رده ده‌دات، روانگه‌ی من ئه‌وه‌یه، بتوانین ئامرازی پێویست فه‌راهه‌م بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت وه‌به‌رهێنان بكرێت. ده‌مه‌وێت هه‌موو ده‌رچووییه‌كی كوردستانی ده‌نگی خۆی هه‌بێت له كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ و ئه‌و كێشانه‌ی له داهاتوو رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌بینم قوتابی زیره‌كمان هه‌ن و ده‌یانه‌وێت ژیانێكی باشتر بۆ خاك و وڵاتمان دابین بكه‌ن. هه‌بوونی شاره‌زاییه‌كی باش و په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و خه‌ڵكی خوێنده‌واری باش به‌شێكی گرنگه له‌و هه‌وڵه‌ی ئێمه ده‌ستمان پێكردووه. یه‌كێك له‌و ئاڵنگاریانه‌ی ئێمه هه‌مانه، به دیجیتاڵكردنه، هه‌بوونی شاره‌زاییه له‌و بواره، ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌توانێت هاوكار بێت و قسه بكه‌ن له‌سه‌ر سووده‌كانی به دیجیتاڵ كردن. ئێمه شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئێوه رۆڵێكی باش له وڵاته‌كه‌دا بگێڕن. دڵنیام هه‌ر یه‌ك له ئێوه به‌شداری خۆی ده‌بێت له‌و داهاتووه‌ی له پێشتانه.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌م زووانه پاره و قه‌رز ته‌رخان ده‌كات بۆ بازرگانی بچووك، بۆ بواره گرنگه‌كان له‌وانه كشتوكاڵ و ته‌كنۆلۆژیا و گه‌شتوگوزار. ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی له به‌دیجیتاڵكردن به‌ده‌ستمان هێناوه زۆر ناوازه‌یه. ده‌مه‌وێت رۆڵی ئێوه‌ش ببینم.
هه‌روه‌ها وتی: ده‌مه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌مه حكومه‌تێكی ناكاغهزی، ئه‌مه كاتی ده‌وێت، سووربوونێكی زۆری ده‌وێت، كه من ئه‌و سووربوونهم هه‌یه. ئه‌وه‌ی لێره رووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به عێراقیش گوتی: عێراق له چوارڕێیهكدایه، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون، لایه‌نه‌كان كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی راشكاویان له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ قۆناغی داهاتووی وڵات، تیرۆریزم هه‌یه، ئاوی خواردنه‌وه نییه، پاره‌یه‌كی زۆر دیار نه‌ماوه، خه‌ڵك هیوای به داهاتوویه‌كی باشتره، پێداویستییه‌كانیان دواخراون، وڵات ناتوانێت به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵك به روونی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ره‌تیان كردووه‌ته‌وه. عێراق ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی ئێره قبووڵ بكات، نه‌ك به‌رهه‌ڵستی بكات. ئێمه ده‌توانین هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌رینه ئاستێكی دیكه.