هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و لەم نزیکانە، ٣ وێستگەی نوێی دابەشکردنی کارەبا دەکرێنەوە.
بهمهبهستى چارهسهركردنى بارزۆرى سەر فیدەرەکانی دابهشكردنى كارهبا لهناو شاری سلێمانی، قەزای سەیدسادق و چهمچهماڵ، پرۆژەیەکی دامەزراندنی ٣ وێستگەی مۆبایل بۆ دابەشکردنی کارەبا بە گوژمەی ٥ ملیار و ٨٢ ملیۆن دینار، جێبەجێ دەکرێت.
سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند:”پرۆژەکە سێ بەشە و دەکەوێتە ناوچەکانی سەیدسادق، چەمچەماڵ و دۆڵەڕووت لە سلێمانی، تاوەکو ئێستاش ٩٥٪ـی کارەکانی تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.”
پرۆژەکە لە ٣ وێستگەی ١٣٢/٣٣ کەیڤیی مۆبایل پیکدێت بە توانای ٢٥ (MVA) کە سوودێکی زۆریان بۆ ناوچەکانی سلێمانی، سەیدسادق و چەمچەماڵ دەبێت و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا لەو سنوورە بەرز دەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢