شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

خـانـەوادەی شـەھـیـدان ، پـێشـمـەرگـە ، پـەکـكەوتــووانـی سەنـگـەر لـە پـێـشـیـنـەن لـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان و نـیـشـتـەجـێـبوون

. مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ ژمـارەیـەک لـە پـەرلـەمـانـتـارانـی لـیـژنـەی پـێشـمـەرگـە لـە پـەرلــەمـانـی کـوردســتـان کــۆبــووە.

لە کۆبوونەوەکەدا پـەرلـەمـانـتـاران ســتـایشـی رۆڵـی ســەرۆکی حــکـومــەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـان و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـیـان کـرد لـە رەچـاو کـردنـی بـارودۆخـی پـێشـمـەرگـە و خـانـەوادەی شــەھــیـدان لـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان.

سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان رایـگـەیـانـد، لـەگـەڵ سـەرۆکـایـەتـی ئـەنـجـومـەنـی وەزیـران ھـەوڵـی جـدی دەدەیــن کـە لـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان بـە تـایـبـەت لـە دروسـتـکـردنـی یـەکـەکـانـی نـیـشـتـەجـێـوونــدا بـارودۆخـی ھـێزەکـانـی پـێشـمـەرگـە و خـانـەوادەی سـەربـەرزی شــەھــیـدان و پـەکـکـەوتـووانـی سـەنـگـەر لە بـەرچــاو بـگـیـرێـن، ئـەمـەش لـە پـای ئـەو قـوربـانـی و بـەرخۆدانـەی لـە رابـوردوودا پـێـشکـەشـی خــاک و ووڵات و کـوردســتـانـیـان  کردووە.