مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (6ی تشرینی دووهم/ نۆڤێمبەری 2021) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە کاوە مەحموود کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەی حەفتەمی حزبەکەیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، بەناوی خۆی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعییەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.