ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

رۆژی پێنجشەممە، 29.9.2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ‎بەهۆی رێكخستنی هۆڵەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و پشووی رۆژی دووشەممەوە، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە رێككەوتی 04-10-2022 دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت .
 بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یە‌كشەممە 16-10-2022 مووچەی مانگی ئەیلوول-ی ، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن،  وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دابەش دەكرێت.
 

ھەواڵی زیاتر