سالار عوسمان
وەڵامێکی کورت بۆ بەرهەم ساڵح
ھاتنەوە بۆ سەر ڕاستەڕێ !..
لە ڕێگەی نووســـەرەکەیەوە: (ســـلێمان عەبدوڵا یونس) و، لە رێگەی سایتەکەیشیەوە: (خەندان)، بەرهەم ســـاڵح – ی کاندیدی یەکێتیی دەرنەچووی شکستخواردوو بۆ پۆستی ســـەرۆککۆماری عێراق، نووســـێنێکی پڕ لە هەڵەی مێژوویی و مەعریفیی نووســـیوە، کە ناکرێ بـــێ وەڵام تێپەڕێ، ناکرێ نەک لە بەرئەوەی بمانەوێت بەرگری بکەین، نا، بەڵکو تەنیـــا لەبەر ئـــەوەی کە هەڵە دەبێ چـــاک بکرێتەوە، بێ مەعریفەیی دەبێ چارەســـەر
بکرێت!..
بەڕێز بەرهەم ســـاڵح، لە ڕێی قەڵەمی بەڕێز سلێمان یونسەوە دەیەوێت بڵێت، کە ڕێزدار سەرۆک بارزانی بە بەربژێرکردنی خوالێخۆشبوو مام جەلال و ئەمجارەیشیان دکتۆر لەتیف ڕەشـــید، ڕێڕەوی مێژووی ڕاســـت کردۆتەوە، ئا ئەوەیە هەڵە بیرکردنەوە و هەڵە بینین و هەڵە نووســـین، بۆیە زوو زوویش دەکەونە نێو چاڵی هەڵە و شکســـت، کە دواجار هەڵە و شکســـتەکەی ڕۆژی 1٣ ی ئۆکتۆبـــەر بوو، کە وەک تاقە کاندیدی ڕەســـمیی یەکێتیی
نیشتیمانی دەرنەچوو و بە تووڕەییەوە و بۆ تا هەتا کۆشکی کۆماریی جێهێشت!..
بـــە بەڕێز بەرهەم دەڵێم: مێـــژوو، واقیع و مەعریفەیش ڕێـــک پێچەوانەی ئەوەیە کە تۆ دەیڵێی، بۆ، دە سەبر بگرە با بۆت زەڵاڵ و ڕوون بکەمەوە: -هەر خـــۆی ئیعترافکردن بەو ڕاســـتییەی کە جەنابی ســـەرۆک بارزانی پشـــتیوانیی لە خوالێخۆشـــبوو مام جەلال و دکتۆر لەتیف ڕەشـــید کردووە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، کـــە بارزانی مەرجەع و پێگە و هێزی یەکلاکەرەوەی کوردییە لە کوردســـتان و عێراق و ناوچەکەدا. -بەڕیز بەرهەم، خۆ هەقە لە خۆت بپرسی، جەنابی بارزانی کەی پشتیوانی لە خوالێخۆشبوو مام جەلال و کەیش پشتیوانیی لە بەڕێز دکتۆر لەتیف کردووە؟!. دڵنیام تۆ باش دەزانی لـــە چ زەمەنێکی ژیانی ئـــەو دوو بەڕێزە بووە، بەڵام کە تاریکیـــی دۆڕان بەرچاوی لێڵ کـــردووی و ناتـــەوێ بیڵێی، با من پێت بڵێم: ڕێک ئـــەو کاتەیە کە هەردوو بەڕێز (مام جەلال و دکتۆر لەتیف) پەشـــیمان بوونەتەوە، هاتوونەتەوە ســـەر ڕاستەڕێ، ڕاستەڕێی دژایەتی نەکردنی ڕێبازی بارزانی، ڕاستەڕێی بە مەرجەعزانینی سەرۆک مەسعود بارزانی، دیارە ئەمەیشـــیان بە دەنگ و نامە و دیمانە و هەڤپەیڤینی ڕۆژنامەوانی گوتووە و، گەلی کوردســـتان، ئازادیخوازان و ئێوەش بیســـتووتانە و خوێندووتانەتەوە، کەواتە دروست ئا ئەمەیە ڕاســـتکردنەوەی ڕێڕەویی مێژوویی و هاتنەوە سەرڕاســـتەڕێ!.. ئەگینا ســـەرۆک بارزانـــی هەر وەک خۆی و لە جێی خۆیەتـــی، نێوخۆ و دەوروبەر و دونیایش هەر وەک خۆی دەیبینن و ئاوا بەو گەورەییەوەش بەرخوردی لەگەڵدا دەکەن، بەرخوردێک کە ئێستا
تۆ لە ماڵەوەی!