كتێبی (پارتی و بارزانی له ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی ژینی سلێمانی)، له نووسین و ئاماده‌كردنی زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی چاپدەکرێت.
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، به سەرچاوەیەکی راگەیاند، ئێستا سه‌رقاڵی چاپكردنی كتێبێكی گرنگی مێژوویی و دیكۆمێنتارییه، به ناوی (پارتی و بارزانی له ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی ژینی سلێمانی)، كه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی گرنگی زیاتر له 63 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆی تایبه‌ت به پارتی دیموكراتی كوردستان، بارزانی و بارزانییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، كه له رابردوودا له رۆژنامه‌ی (ژین) بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه به قه‌باره‌یه‌كی باشی ره‌نگاوڕه‌نگ و به تیراژی دوو هه‌زار دانه و (720) لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ی فۆڕ چاپده‌كرێت و به‌م نزیكانه ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.