منداڵ جیهانێكی پاك و بێگه‌رده، به‌ردی بناغه‌ی خێزان و یه‌كه‌مین خشتی بنیاتنانی شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه كه داهاتووی وڵاتی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێ.
منداڵ تۆوێكی ساده و ساكاری بچووكه، دایك و باوك له چاندنی ئه‌و تۆوه‌دا ڕۆڵی جووتیاری تێدا ده‌گێڕن، له‌م سۆنگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی چاک و پوخت و باشیان ده‌ست كه‌وێ، ده‌بێ به زیره‌كی و به جوانی بیڕوێنن، به ڕێكوپێكی ئاوی بده‌ن و له نزیكه‌وه خزمه‌تی بكه‌ن تا گه‌وره ببێ و به‌رهه‌مێكی جوان و خۆش و پڕ چێژیان پێشكه‌ش بكات.
لێره‌دا پێش له‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه بده‌ینه‌وه پێویسته بزانین چاودێریكردن و به‌دواداچوون و ئامۆژگاری منداڵ ته‌نانه‌ت به‌خودی گه‌ورانیش شتێ نییه په‌یوه‌ست بێ به كات و سات و قۆناغێكی دیاریكراوەوە چونكه مرۆڤ هه‌ڵه ده‌كات و ته‌نها له‌یه‌ك بارودۆخی سنووردار نامێنێته‌وه، كه‌واته به‌پێی ئه‌و قۆناغه‌ی نه‌شونما، گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی و هزریی تێدا ده‌كات، حه‌وجه به‌وه‌یه رێنوێنی و ئامۆژگاری بكرێ؛ دایك و باوك به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و كاره‌كانیدا چاو‌دێر بن، چونكه هه‌ر قۆناغێ له ته‌مه‌نی مرۆڤ دنیایه‌كی ته‌واو جیاوازه له‌وی تر؛ بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كی گونجاو و گیانی لێكتێگه‌یشتن مامه‌ڵه و ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێ، چونكه ئامۆژگاری بۆ سه‌رتۆپی مرۆڤایه‌تی زنجیره‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه لكاوه، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه بهستراونەتەوە، ئه‌وه تێگه‌یشتنی دایك و باوكه بۆ ڕۆڵه‌كه‌ی تا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و ئایندهی بدات، وه‌كچۆن شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پێمان ده‌ڵێن:
یه‌كه‌م/ كاتێ منداڵ دڵته‌نگ و په‌رۆش و په‌رێشانه، خه‌مباره، ناساغ و نه‌خۆشه، ده‌بێ دایك و باوك خه‌می لێ بخۆن، به ده‌وریدا بسووڕێن و بایه‌خی پێ بده‌ن چونكه گه‌وره‌یی ئه‌وان له ته‌نگانه و كاته ناخۆشه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ.
دووه‌م/ كاتێ منداڵ لاساری وهه‌ڵه‌و ههڵهپاچێ ده‌كات، ده‌بێ دایك و باوك له‌جیاتی زمانی هه‌ڕه‌شه‌و كوته‌ك و چاوسووركردنه‌وه‌و لێدان و شكانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی، ده‌ستی به‌زه‌یی به‌سه‌ر سه‌ری دابێنن و دڵنه‌وایی بكه‌ن كه مه‌رج نییه هه‌موو كات شته‌كان به‌دڵی ئێمه‌بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ ئه‌وه‌ی قاپ و قاجاغ ده‌شوا نابێ قاپ بشكێنێ ئه‌و بۆچوون و هه‌ڵه‌یه زه‌قه هه‌قیقه‌ت له‌خۆمان ده‌شارینه‌وه، چونكه سونه‌تی ژیان وا هاتووه له‌ته‌ك له‌زه‌ت و خۆشیه‌كانی ژیاندا، به‌ڵا و ئافات و ناخۆشییش حزووری هه‌یه، كه‌واته ئاساییه هه‌ڵه بكه‌ین به‌ڵام مرۆڤی ژیر دوو جار له كونێكه‌وه ناگهزرێ.
سێیه‌م:كاتێ منداڵ بێ بیركردنه‌وه پرسیارێكی به‌مێشك داهات به‌خراپ و باشیه‌وه مافی خۆیه‌تی به‌دوای وه‌ڵامێكی ڕاست و دروست بگه‌ڕێ و له‌و گۆشه‌نیگاوه پێی وایه جگه له‌دایك و باوك، كه‌سی تر شایسته‌ی ئه‌و پرسیاره نییه لێی بكرێ، بۆیه ده‌بێ دایك و باوك خۆیان له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌دزنه‌وه، خۆیان نهبوورێنن و سه‌ركوت و ده‌مكوتی نه‌كه‌ن، پاساو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه نههێننیهوهو وا له‌و منداڵه نه‌كه‌ن بۆ وه‌ده‌ستخستنی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره په‌نا ببه‌نه به‌ر خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌و غه‌واره، به جۆرێ وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه كه ئه‌و وه‌ڵامه له ئاست حه‌زو ئاره‌زووی دایك و باوك نه‌بێ و به‌گران بتوانن هه‌زمی بكه‌ن.
چواره‌م: كاتێ منداڵ له دایك و باوكی نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌وه حه‌ز ده‌كات ئه‌وان قسه‌ی بۆ بكه‌ن یان خۆی حه‌زی لێیه قسه‌یان بۆ بكات، لێره‌دا پێویسته دایك و باوك به‌خۆشحاڵیه‌وه سه‌ری بۆ بله‌قێنن و گوێی بۆ بگرن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو واباشه ئه‌وان داوای لێبكه‌ن قسه‌یان بۆ بكات و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی كرد نه‌یشكێننه‌وه، ته‌رقی نه‌كه‌نه‌وه‌و پێی پێنه‌كه‌نن تا واتێنه‌گات شۆخی و گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن چونكه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته سه‌ر بۆ ترس له قسه‌كردنی منداڵ ڕاده‌كێشێ كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ قسه‌یه‌ك بكات، ئه‌وه به ترسه‌وه، به شه‌رمه‌وه قسه ده‌كات.
لێره‌دا هه‌ندێ شتی بچووك هه‌ن به‌ڵام له واقیعدا شتێكی گه‌وره‌و مه‌زنن، پێویسته دایك و باوك به به‌هه‌ندی وه‌ربگرن، شته‌كان زۆرن، وه‌لێ مشتێ نموونه‌ی خه‌روارێكه، له‌وانه:
- كاتێك منداڵ خۆی ده‌گۆڕێ، جلێ، به‌رگێ ده‌پۆشێ و پرچی شانه ده‌كات، به ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌شه‌وه له بنی پێیه‌وه تا ته‌پڵی سه‌ری سه‌یری بكه‌و پێی بڵێ: ئه‌وه چییه، وه‌ره بزانم بۆچی ئه‌وه‌نده جوانی؟ ته‌ماشا ته‌ماشا ئه‌و جلانه‌ت چه‌ند جوان لێ دێ؟ ده‌ی وه‌ره پێشه‌وه ماچێكم بده‌رێ. ئه‌وجا روومه‌تی یان سه‌ری ماچ بكه و نه‌ختێ به خۆتیهوه بنووسێنه یان بیگره باوشتەوە، به‌مه‌یش ئه‌و منداڵه هه‌ستێكی جوانی لا دروست ده‌بێ كه هه‌میشه گرنگی به‌خۆی بدات و تۆیشی خۆش بوێ.
- ئه‌گه‌ر منداڵ نه‌یزانی چۆن میوه‌یه‌ك پاك بكات، تۆ له خۆته‌وه ده‌ست پێبكه و پێی بڵێ: ده‌ی ئازیزه‌كه‌م! سه‌یری من بكه بزانم وه‌كو من ده‌توانی ئه‌و میوه‌یه پاك بكه‌ی؟ ئه‌گه‌ر وه‌ك تۆیش نه‌بوو هه‌ر هانی بده و پێی بڵێ: ده‌ست خۆش زۆر باشه، ده‌ی ئێستا بابتبینم بزانم ده‌توانی میوه‌یه‌كیش بۆ من پاك بكه‌ی، ئه‌گه‌ر پاكی كرد ڕه‌خنه‌ی لێ مه‌گره و دووباره ده‌ستخۆشیی لێ بكه، بهمهبهیش متمانه‌یه‌كی زۆر له دڵ و ده‌روونیدا ده‌چێنی.
- منداڵ له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه فێری ناسینی پاره ده‌بێ و داوای پاره له دایك و باوكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته دوكان و شتێكی بۆ خۆی پێ بكڕێ، له‌م ڕووه‌وه نه‌كه‌ی به‌رده‌وام سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ی، مێشكی پڕ بكه‌ی به: ها ئاگات له پارهكهتبێ ونی نه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر پاره‌كه بزر بكه‌ی جارێكی تر پاره‌ت پێ ناده‌م، نا، نه‌خێر له‌جیاتی ئه‌و ده‌سته‌واژه ده‌كرێ پێی بڵێ: گیانه پاره‌كه جوان بخه‌ره باخه‌ڵته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێت نه‌كه‌وێ، كه چوویه ماركێت یا دوكانێك و شتێكت هه‌ڵگرت ئه‌وجا ده‌ست بۆ باخه‌ڵت ببه‌و پاره‌كه ده‌ربێنه‌و ڕاده‌ستی بكه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه بههۆكارێكهوه پاره‌كه‌ی بزر كرد، خۆت شێڵوو مه‌كه، به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌شه‌وه پێی بڵێ: ده‌ی وابزانه هیچ نه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵ ده جارێكی تر ئه‌و پاره‌یه‌ت لێ بزر نه‌بێ، ئاگات له پاره‌ی خۆت بێ چونكه ئێمه‌یش وه‌كو تۆ زۆر جار پاره‌مان لێ ون بووه. - ستایشكردنی منداڵ ڕه‌فتارێكی باشه‌و یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌كردنی منداڵ و جێگیركردنی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دا، جاهه‌ر كارێكت پێ ئه‌نجام دا، یان هه‌ر كارێك خۆی ئه‌نجامیدا، ستایشی بكه تا هه‌ست به خاوبوونه‌وه‌و بێ ئومێدی نه‌كات ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌یشی وه‌كو پێویست نه‌بوو.
- پێویسته دایك و باوك خۆیان به‌دوور بگرن له‌و زاراوه سه‌قه‌تانه‌ی لێره‌وله‌وێ به‌ناوی حه‌زكردن و خۆشه‌ویستیه‌وه به گوێی منداڵه‌كه‌ی ده‌ده‌ن: ده‌ی جه‌رگه‌كه‌ی بابه، وه‌ره بزانم منت خۆش ده‌وێ یان دایكت؟ ده‌ی جه‌رگه‌كه‌ی دایه، وه‌ره بزانم منت خۆش ده‌وێ یان باوكت؟ ئه‌وه جۆرێ له دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كات كه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ هه‌ندێكیان ده‌رببڕێ و هه‌ندێكیان پشتگوێ بخات. ته‌نانه‌ت زۆر جار ئه‌گه‌ر ئه‌قڵیان شتێكی ئه‌و مناڵه نه‌گرێ، پێی ده‌ڵێن: ئیتر من نابمه باوكت، من باوكت نیم. من نابمه دایكت، من دایكت نیم، ئه‌و قسانه جگه له‌وه‌ی منداڵ دووچاری گۆشه‌گیری و په‌رته‌وازه‌یی ده‌كات، له‌هه‌مان كات جۆرێ لهدڵهڕاوكێ و ناسه‌قامگیری له‌ناخی ده‌ڕسكێنێت.
- كاتێ منداڵ خه‌ریكی یاریكردن بوو، حه‌زو خولیای بۆ ئه‌و كاته ئه‌وه‌یه تام و چێژ له‌یاریكردن وه‌ربگرێ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌عی نه‌كردبوو یه‌كسه‌ر هه‌ڵمه‌چوو، لێی توند مه‌كه‌و ده‌نگی به‌سه‌ر به‌رز مه‌كه‌وه، داوای لێ مه‌كه كت و پڕ، ده‌م و ده‌ست واز له‌یاریكردن بێنێ و بچێ سه‌عی بكات، چونكه ئه‌و حاڵه‌ته بۆ منداڵ نابێته مایه‌ی ئارمی و هێور بوونه‌وه، هه‌ر بۆیه منداڵ وه‌كو پێویست سوود له‌و خوێندنه وه‌رناگرێ، وه‌لێ له‌بری ئه‌و شتانهدهكرێ پێی بڵێ: منیش وه‌كو تۆ حه‌زم له گه‌مه‌یه بۆچی نه‌ختێ پشوو ناده‌ی، بۆچی ناچی سه‌عی بكه‌ی، كه‌ی ته‌واو بووی، لهبابهتهكهت بوویه‌وه منیش یاریت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م یان به‌یه‌كه‌وه پیاسه‌یه‌كی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین یان ئه‌و كاته به‌دڵی خۆت چه‌ندت حه‌ز لێیه، یاری بكه چونكه ناكرێ خوێندن پشتگوێ بخرێ.
- كاتێ دایك و باوك هه‌ستیان كرد منداڵه‌كه‌یان له هه‌ڵگرتنی جێ و بالینگان و رێكخستنی ژووری نووستن ته‌مبه‌ڵ و بێتاقه‌ته، با هه‌ستی بریندار نه‌كه‌ن به قسه‌ی: ده‌ك داوه‌شێی توخوا ده‌بێ ژوور ئاوا پیس و بۆگه‌ن بێ؟ ده‌ی بڕۆ ژوره‌كه‌ت پاك بكهرەوه، له‌م ڕووه‌وه ئه‌و منداڵه هه‌ر هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێ له حه‌زی خۆیه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، ئه‌وه ترسه ده‌بێته پاڵنه‌ر تا به‌و كاره هه‌ڵسێ، بۆیه واباشه گۆشبكرێ به‌وه‌ی هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه جوانین، ده‌بێ هه‌موومان هاوكاری یه‌كتر بین، بۆ ته‌ندروستی خۆمان چۆن ده‌بێ پاك و خاوێن بین، ئاوایش ده‌بێ شته‌كانمان پاك و خاوێن ڕابگرین، ده‌ی با به‌یه‌كه‌وه شته‌كان رێك بخه‌ین ده‌بێ و یارمه‌تی یه‌كدی بده‌ین، دیاره لهچهندجار دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌دا منداڵ هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كات و به‌درێژا وای لێ دێ خۆی به ته‌نیا كاره‌كه بکات.
- منداڵ چه‌ند به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی بانگ بكرێ و چه‌ند وشه‌ی جوان به ناوهكهیەوە بلكێندرێ، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریی ده‌روونیی باشی بۆ ده‌بێ كه باوه‌ڕ و متمانه‌ی زیاتری به خۆی هه‌بێ به‌تایبه‌ت كه پێی بڵێی: من تۆم خۆش ده‌وێ. ئه‌و هه‌سته واده‌كات منداڵ زیاتر ئه‌وانی خۆش بوێ و ببێته كه‌سێكی گوێڕایه‌ڵ كه هه‌ر كارێكی پێ بسپێرن، به‌بێ دوودڵی بیکات، بۆ نموونه ناوی ئه‌حمه‌ده پێی بڵێ: ئه‌حمه‌د گیان، دڵه‌كه‌ی بابه. هه‌ناسه‌ی دایه و…هتد، یان ناوی شاده، پێی بڵێ: جه‌رگه‌كه‌ی بابه، شاده‌كه‌ی من، ئیدی قسه زۆره تا دایك و باوك به‌رامبه‌ر به منداڵه‌كه‌ی به‌كاری بێنێ.
- كاتێ منداڵ ده‌به‌یه شوێنێكی جه‌نجاڵ و قه‌ره‌بالغ، پێی مه‌ڵێ: ده‌ی خێرا ده‌ستم بگره با له‌و قهرهبالغیه بزر نه‌بی. پێی بڵێ: ده‌توانی ده‌ستم بگرێ با هه‌ردووكمان ئاگامان له‌یه‌ك بێ و له‌و قه‌ره‌باڵغیه له‌یه‌كتر ون نه‌بین؟ منداڵ به‌م ده‌ربڕینه هه‌ست به خۆشنوودی و ئاسوده‌یی ده‌كات و خۆشیه‌كی بێسنووری پێ ده‌به‌خشێ كه ده‌بێ ئه‌ویش ئاگای له باوكی بێ بۆ ئه‌وه‌ی باوكی ون نه‌بێ.
خاڵه‌كان زۆرن ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستین، كورد وته‌نی: مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه، دوا شت ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی دایك و باوك، ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه‌ی ئاشنا بكات و له‌سه‌ر نه‌ریتی قسه‌كردن به شێوازێكی جوان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له وشه و قسه‌ی نه‌شیاو ڕای بێنێ، كه‌واته هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی بكه‌نه ئه‌ته‌كێت تا له‌داهاتوو كه‌سێكی جوان و باش و سوودبه‌خشی لێ ده‌رچێ. - سه‌رپه‌رشتیاری هاوڕێی ڕه‌خنه‌گر/ شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق