فیلمی “زینە” بەرهەم دێت

فیلمی “زینە” نوێترین کاری هونەرمەند “عەبدولخالق جەودەت” و کۆمەڵێک هونەرمەندی دیکەی شاری هەولێرە، کە باس لە منداڵێک دەکات بە ناوی “زینە”.

نەوزادی حاجی شووشە کە ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکەیە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ “هەولێر” دەڵێ: من وەکو ئەکتەری سەرەکی بەشدارم لەم فیلمە سینەماییەدا، کە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێرە، فیلمەکە بە ناوی “زینە”یەو لە سیناریۆ و وێنەگرتن و دەرهێنانی هونەرمەند “عەبدولخالق جەودەت”ـە، شوێنی وێنەگرتنەکان هەموی لە شاری مووسڵ کراوە، بە بەشداری هونەرەمەندانی هەولێر و مووسڵ.

زیاتری گوت: “جومعە خورشید، عەلی عەبدولباقی” یاریدەری دەرهێنەرن؛ هەروەها سەرپەرشتاری هونەری کامیرەی فلایکام  “وریا ئۆسکار”ە، “تەها بەکر” یاریدەری وێنەگرە و ئەکتەرەکان “نەوزاد حاجی شووشە، زینە جومعە، عەلی عەبدولباقی، جومعە خورشید، کوجان دمال غەزال و، مەرجان سەیف ریحان”. 

ناوەرۆکی فیلمەکە باس لە زینە دەکات کە دەیەوێ گوێزەبانە (ئاهەنگی لەدایکبوون) بگێڕێ، بەڵام لێی دەبێتە شەڕ و ناخۆشی و منیش لەوێدا هاوکاری دەکەم، فیلمەکە باس لە مووسڵی کۆن دەکات.

ھەواڵی زیاتر