كۆلێژی ده‌رمانسازی یه‌كێكه له كۆلێژه گرنگه‌كانی زانكۆی پزیشکیی هه‌ولێر؛ ئه‌م كۆلێژه له چه‌ندین لقی زانستی پێك هاتووه؛ خوێندن له‌م كۆلێژه‌دا پێنج ساڵه، بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. هونه‌ر كه‌مال گه‌ردی) ڕاگری كۆلێژی ده‌رمانسازیدا كرد.
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی مێژووی دامه‌زرانی كۆلێژی ده‌رمانسازی گوتی: “كۆلیژی ده‌رمانسازی یه‌كێكه له كۆلیژه‌كانی زانكۆی پزیشكیی هەولێر له ساڵی 1997 له زانكۆی سه‌لاحه‌دین دامه‌زراوه؛ دوای دامه‌زراندنی زانكۆی پزیشکیی هه‌ولێر له ساڵی 2005 بووه یه‌كێك له كۆلیژه دیاره‌كانی ئه‌م زانكۆیه و به كۆلیژی ده‌رمانسازی دایك ناوزه‌ند ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كۆلیژی ده‌رمانسازی بوو له كوردستان كرایه‌وه، تا ئێستاش به پێشه‌نگی كۆلیژه‌كانی ده‌رمانسازی داده‌نرێت له ڕووی جۆر و كوالێتی خوێندن و ژماره‌ی قوتابیان و مامۆستایانی پسپۆڕ .”
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به لقه‌كانی ئه‌م كۆلێژه به‌ڕێز ڕاگر ئاماژه‌ی دا کە كۆلیژی ده‌رمانسازی له پێنج لقی زانستی پێك هاتووه به‌م شێوه‌یه: لقی ده‌رمانسازییه‌كان، لقی فارماكۆلۆجی و ژه‌هرزانی، لقی فارما كۆگنوزی، لقی كیمیای ده‌رمانسازی و، لقی شیكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان.
ئێستا له ڕووی زانستیه‌وه ستافێكی باشمان هه‌یه له سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كاندا و، پلانمان هه‌یه له ساڵانی دابێ ئه‌م ژماره‌یه زیاد بكه‌ین به تایبه‌ت له پسپۆڕی وردی ده‌رمانسازی، ئه‌مه‌ش له ڕێگای كردنه‌وه‌ی كۆرسی خوێندنی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا؛ هه‌روه‌ها هاندانی مامۆستایان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی‌یان له ڕێگای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی.”
تایبه‌ت به ژماره‌ی قوتابیانی وه‌رگیراو ساڵانه چه‌ند قوتابی وه‌رده‌گیرێت له‌م كۆلێژه‌دا، د.هونه‌ر ده‌ڵێ: “ساڵانه زیاتر له سەد قوتابی له قۆناغی یه‌كه‌م وه‌رده‌گیرێن له سیسته‌می زانكۆلاین و پارالێلدا؛ ساڵی ڕابردوو (2021-2022) وه‌ك نموونه ژماره‌ی قوتابیانی وه‌رگیراو (116) قوتابی بوون كه (92) قوتابی به زانكۆلاین بوون به تێكڕای نمره‌ی (97.714) ژماره‌ی قوتابیان به سیسته‌می پارالێل ژماره‌یان (24) قوتابی بوو به تێكڕای نمره‌ی (97.514).”
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هونه‌ر كه‌مال سه‌باره‌ت به خۆئاماده‌كردنیان بۆ هاتنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م گوتی:” وه‌ك ڕاگرایه‌تی كۆلێژی ده‌رمانسازی ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به تایبه‌ت بۆ قۆناغی یه‌كه‌م له دابینكردنی هۆڵی خوێندن و پێداویستی تاقیگه و مامۆستای پسپۆڕ و لێژنه‌ی پێشوازی قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له مامۆستایان ئاماده كراوه بۆ ڕێنوێنی و ئاشناكردنی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م به یاسا و ڕێنماییه‌كانی زانكۆ و زانیاریی زیاتر دەربارەی ئه‌رک و مافی قوتابی له‌م قۆناغه‌دا.”
سه‌رباره‌ت به‌سیستمی خوێندن ڕاگری كۆلێژ به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كانی:” سیسته‌می خوێندن له كۆلێژه‌كه‌مان سیسته‌می بۆلۆنیایه، له‌ساڵی چواره‌می جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ین ته‌نها له‌قۆناغی پێنجه‌م سیسته‌مه كۆنه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌ویش له ساڵی دابێتەوە سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی كۆلێژ ده‌بێته سیسته‌می بۆلۆنیا؛ بێگومان له‌م سیسته‌مه نوێیه خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه، خاڵه نهرێنیهكانی ئه‌وه‌یه ئاماده‌كاری و زه‌مینه‌سازیی گونجاو بۆ ئه‌م سیسته‌مه ته‌واو نهڕەخساوه، به تایبه‌ت له ڕووی ژماره‌ی قوتابیان و كه‌مبوونی هۆڵی خوێندن و كه‌مبوونی ژماره‌ی تاقیگه‌ی خوێندن و كه‌مبوونی پێداویستی تاقیگه، چونكه له‌م سیسته‌مه قوتابی ده‌بێته سه‌نته‌ر و چه‌قی خوێندن ڕۆڵی زیاتر ده‌درێت به قوتابیان، بایه‌خی زیاتر به بابه‌تی كرداری ده‌درێت، وه‌ك له تیۆری، ئه‌م سیسته‌مه ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت له ڕووكه‌ش و ته‌نها ناو بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردنی ناوهتۆك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ته‌وای سیسته‌می خوێندنی باڵا؛ سوودمه‌ندی سه‌ره‌كییش لێی قوتابی ده‌بێت، چونكه له‌م سیسته‌مه‌دا قوتابی باوه‌ڕی به خۆی زیاتر ده‌بێت و باشتر ئاماده ده‌كرێت بۆ هەلی بازاڕی كار له داهاتوودا؛ ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆكانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاتر ده‌كات. بۆلۆنیا سیسته‌مێكی سه‌رده‌میانه‌ی جیهانیه، هه‌لی زیاتر به زانكۆكان ده‌دات بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانیه‌كاندا.”
دەشڵێت: ” له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستبه‌كار بووه وه‌كو ڕاگری كۆلێژی ده‌رمانسازی و، پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه؛ بۆیه له‌باره‌ی پلان و به‌رنامه‌ی بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كۆلێژ گوتی: “دوای ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌كو ڕاگری كۆلێژی ده‌رمانسازی پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌مان داناوه به هاوكاریی ئه‌و تیمه‌ی لهگهڵمدانە له یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سهرۆکبهشهكان و مامۆستایانی كۆلێژ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كۆلێژه‌كه‌مان له هه‌موو ئاستێک‌دا؛ پلانمان هه‌یه چاكسازییه‌كی باش له سیسته‌می كارگێڕیی كۆلیژهكهماندا بکه‌ین به هاوكاریی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ بۆ به‌دیجیتاڵكردنی ته‌واوی یه‌كه كارگێڕییه‌كان بۆ ڕاییكردنی كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی باشتر و خێراتر؛ هه‌روه‌ها كاری له‌پێشینه‌مان دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌بێت به تایبه‌ت پێداویستی تاقیگه‌كان له ئامێری پێشكه‌وتوو و مه‌وادی كیمیایی و گشت پێداویستیه‌كانی تری تاقیگه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان به ده‌ستی خۆیان تاقیکردنەوەی زانستی بکه‌ن و ئاشنایه‌تیی زیاتریان هه‌بێت له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه ده‌رمانسازییه‌كان، هه‌وڵی باشمان ده‌بێت بۆ پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستی كۆلیژه‌كه‌مان ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و وركشۆپ و سیمینار و كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن بۆ قوتابیان و مامۆستایانمان، هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی ئامێری پێشكه‌وتوو له تاقیگه‌ی خوێندنی باڵا بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاست به‌رز بۆ مامۆستایان و قوتابیاتی خوێندنی باڵا له ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن توێژینه‌وه‌كانیان له گۆڤاره زانستیه پله‌به‌رزه‌كانی جیهاندا بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌شێكی تر له پلانهكهنمان بریتی ده‌بێت له فراوانكردن و زیادكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان له‌گه‌ڵ سیسته‌می نوێی خوێندندا بگونجێنین كه سیسته‌می بۆلۆنیایه، له‌م سیسته‌مه‌ش پێویستمان به ژماره‌یه‌كی زیاتر له هۆڵ و تاقیگه ده‌بێت.”
تایبه‌ت به گرفته‌كانیش د. هونه‌ر ده‌ڵێ: “بێگومان كۆمه‌ڵێك ئاڵه‌نگاری و ئاسته‌نگ و كێشه‌مان هه‌یه له كۆلیژه‌كه‌مان دیارترینیان نه‌بوونی كه‌مپه‌سی زانكۆیه؛ ئێمه وه‌ك كۆلێژی ده‌رمانسازی باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له باڵهخانهكهمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی ته‌رخان كراوه، به‌شێكێشی بۆ كۆلێژی زانسته ته‌ندروستیه‌كان ته‌رخان كراوه، به‌م هۆیه‌وه‌ش كهموكووڕیمان بۆ دروست بووه به تایبه‌ت دوای جێبه‌جێكردنی سیسته‌می نوێی خوێندن له كۆلێژهكهماندا كه سیسته‌می بۆلۆنیایه، له‌م سیسته‌مه‌ش پێویستی به هۆل و تاقیگه‌ی زیاتر ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی، هه‌روه‌ها كهموكووڕیمان هه‌یه له پێداویستی تاقیگه‌كانمان به تایبه‌ت ئامێری ده‌رمانسازی و پێداویستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه بۆ قوتابیان و مامۆستایانمان.”
تایبه‌ت به‌وه‌ی كۆلێژی ده‌رمانسازی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی تاچه‌ند لینكی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆلێژه‌كانی ده‌رمانسازی له وڵاتاندا هه‌یه، ڕاگری كۆلێژ ده‌ڵێ: “په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زانكۆ له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌لمانیا، ئیتالیا، نه‌مسا، ئیران و توركیا له‌سه‌ر ئاستی خوێندنی باڵا بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی خوێندنی باڵا به تایبه‌ت دكتۆرا بتوانن به‌شێك له توێژینه‌وه‌كانیان له‌م زانكۆیانه ئه‌نجام بده‌ن بۆ ماوه‌ی سێ بۆ شه‌ش مانگ، ئه‌م لینكانه زیاتر له ڕێگای په‌یوه‌ندیی كهسێنیهوه دروست بوونە، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م په‌یوه‌ندیانه فراونتر و به فه‌رمی بكرێت له ڕێگای یاداشتنامەی لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئه‌م زانكۆیانه و زانكۆی پزیشکیی هه‌ولێردا.”