لە نوێترین بەرهەمیدا نووسەر و وەرگێڕ جەبار سابیر کتێبێک سەبارەت بە سینەمایی شیعریی پازۆلینی بڵاو دەکاتەوە. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و بەم نزیکانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
“پازۆلینی و سینەمای شیعریی” لە نووسینی کۆمەڵێک نووسەرە و جەبار سابیر کردوویەتی بە کوردی. کتێبەکە له‌سه‌ر ژیان و كار و فیلمه‌كانی پیێر پاولۆ پازۆلینی-ـە، سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر و شاعیری ئیتالی. سینه‌ماكارێك كه دواجار له‌و ڕێیه‌دا سه‌ری دانا.
پازۆلینی تا سه‌ر مۆخ دژی سیستمی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی بوو. فیلمه‌كانی به‌شێكی زۆریان كاركردنه بۆ له قاودان و ڕسواكردنی ئه‌و ڕژێم و سیستمه.
وەرگێڕ سەبارەت بە وەرگێڕانی کتێبەکە و بۆ باشترکردنی کتێبەکە دەڵێت “بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه به‌شێكی زۆر فیلمهكانیم سه‌یركرد و هه‌ندێك له شیعرهكانیشیم خوێنده‌وه. سه‌یركردنی فیلمه‌كانی پازۆلینی هه‌م ئاگاییه‌كی زۆری ده‌وێ و هه‌م تاقه‌ت و ته‌حه‌مولێكی زۆر.” وەرگێڕ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەش دەخاتەڕوو کە “ڕه‌نگه ئه‌م كتێبه كهتهلۆگێكی باش بێت بۆ شاره‌زابوون له كه‌سێتی پازۆلینی و سینه‌ماكه‌ی.
ئەم وەرگێڕە خاوەنی چەندین کتێبی نووسین و وەرگێڕانە و تا هەنووکە چەند کتێبێکی سەبارەت بە سینەما و سینەماکارە جیهانییەکان وەرگێڕاوە.