زوو خه‌وتنی منداڵ له‌كاتی ده‌وامی قوتابخانه زۆر گرنگه، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر جێبەجێكردنی ئەركی خوێندن و قوتابخانه هه‌یه، بۆیە دواكەوتنی خەوتنی منداڵان كاریگەری دەبێت بۆ خوێندن. پێویسته دایكان و باوكان ئاگادار بن به‌تایبه‌تیش دایك گرنگی به‌وه بدات كه منداڵه‌كه‌ی فێر بكات له‌كاتی بوونی ده‌وامی قوتابخانه پێویسته له‌سه‌ریان شه‌وانه زوو بخه‌ون و به‌ر له‌خه‌وتن ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه‌یان كۆتایی پێ بێنن.
زۆربه‌ی پزیشكان هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن به دایكان و باوكان كه زۆر گرنگه منداڵه‌كانیان شه‌وانه كاتژمێر (١٠) خه‌وتبن، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه له‌سه‌ر چه‌ند منداڵێك ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ئه‌و منداڵانه‌ی له‌كاتی ده‌وامی قوتابخانه زووتر ده‌خه‌ون، له‌رووی جه‌سته و ده‌روونی مێشكه‌وه چالاكترن له‌و منداڵانه‌ی دره‌نگتر ده‌خه‌ون. لەگەڵ ئەوەی خەوتن پێویستی هەموو تەمەنەكانە، بەڵام بۆ منداڵان زیاتر پێویستە، بەشێك لەو منداڵانه‌ی بەبێ خەوتنی پێویست بەیانیان دەڕۆنە قوتابخانه، كاریگەری گەورەی لەسەر ئەركەكانیان دروست ده‌كات، بۆیە پێویستە بوارێكی باش بۆ خەوتنی منداڵان بڕەخسێندرێت، و گرنگیدان به‌ته‌ندروستی منداڵ ته‌نیا پێدانی خۆراكی باش نییه به‌ڵكو پێویسته خه‌وی منداڵه‌كه‌ش باش بێت .
له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكان كێشه‌ی دره‌نگ خه‌وتنی منداڵه‌كانیان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م ڕێنماییانه جێبه‌جێ بكه‌ن تا به ئاسانترین شێوه منداڵه‌كانیان بخه‌وێنن: هه‌وڵبده‌ن زوو بخه‌ون، گڵۆپه‌كان بكوژێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست به‌وه بكات كاتی خه‌وه و بخه‌وێت. جلی خه‌وی بۆ له‌به‌ر بكرێت، ددانی بشوات و ئه‌و چیرۆكانی بۆ بخوێنرێته‌وه كه بۆ پێش خه‌وتن گونجاون، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كاتی خه‌وتنی هاتووه. هه‌روه‌ها پێش خه‌وتن ئایپاد و یارییه‌كانی لێوه‌ربگیرێته‌وه، له‌شه‌ودا خواردنی شیرینی نه‌درێتێ چونكه شیرینیه‌كان به‌وه ناسراون كه ده‌بنه هۆی خه‌وزڕاندن.