توندوتیژی دژی ئافرە‌ت،دژی ژیانە‌

نەسرین عاسی شوانی

ئافره تان كۆت و بەندكراون و لەژێر ناوی شەرەف دەكوژرێن، رۆڵی یاساش بە لاواز دەبینرێت لەهەمبەر ئەو ستەمەی لە مێینە دەكرێت، ده شوترێت ئافره تان نەگەیشتوونە ئەو ئاستەی بتوانن مومارەسەی مافەكانیان بكەن. لێرە ئافره تان كۆت و بەند كراون و كەم مانگ هەیە لە ژێر ناوی پاراستنی شەرەف گوێ بیستی هەواڵی كوشتنیان نەبین، ئافره تان ئەتك دەكرێن ولێاندەدەن و جەستەیان دەشێوێندرێت، یاسایەكیش بۆ بنبڕكردنی ئەو پاشا گەردانیە نیە یاخود زۆر لاوازە، ئەوەی دەشیبینین لە كوردستان لە هەمبەر ئازادی ئافره تان، دەبێ بڵێین كام ئازادی، ئازادیەك بەبەهانەی شەرەف چەندین ئافره ت دەکوژرێت سادەترین مافیان لێ زەوت بكرێت، یاسایەك نەبێت بە كرداری رێگه لەو كردەوە قێزەونانە بگرێت، هۆكارەكانی پشت ئەو كوشتنانە نادیارە و لێپێچینەوەلە‌
بكەرەكەی بەو شێوەیەی كە پێویستە نەكراوە، یان سزای بكەرانی تاوانەكە بەجۆرێك نەدراوە تا ببێتە هۆی رێگرگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەو تاوانانە، راستە ئافره تان لە باشور شان بەشانی پیاوان لە بەڕێوەبردنی ئیدارە و سیاسەت و پێشكەوتنی كۆمەڵ بەشدارە، بەڵام بە بەهانەی پاراستنی شەرەف، هەر كاتێك ویسترابێت درێغی لە كوشتنیان نەكراوە.
هێشتا لە كۆمەڵگەی كوردی دیاردەی ژن به ژن و گەورە بە بچوك و ئافره ت كردنە قوربانی خوێن بڕەوی هەیە، لە روانگەی زانستی كۆمەڵناسیەوە ئەركەكە زۆر لەوە قورسترە كەپێشبینی دەكەین، چونكە هێشتا پیاو لە جیاتی خودی ئافره ت بڕیار دەدات، تا ئێستا لە هەندێ ناوچەی كوردستان ژن به ژن و گەورە بەبچوك و ئافره ت كردنە قوربانی خوێن بڕەوی هەیە، كەواتە چی چاوەڕوان لە كۆمەڵگایەكی وا دەكرێت جگە لە لایەنە خراپەكەی نەبێت، بۆ كاڵبوونەوەی ئەم كلتوورە داواكەوتوەی بەرامبەر بەخێزان و پەروەردەی خێزان دەكرێت قۆناغی هۆشیاركردنەوە لەنێو پیاوان و ئافره تان ئەركی سەرەكی بێت، بەداخەوە دەڵێم هێشتا خودی ئافره تان هۆكاری سەرەكین بۆ درێژەدەری ئەو میتۆدە دواكەوتوییەی كۆمەڵی كوردەواری، لەبەرئەوەی ئاستی رۆشنبیریی ئافره تان نەگەیشتووەتە ئەو رادەیەی بتوانن مومارەسەی مافەكانیان بكەن و پیاوان بگەنه ئەو قەناعه تە كە گۆڕانكارییەك لە بیركردنەوەو هەڵسوكەوتیان ئەنجام بدەن، هەرچۆنێ بێت بۆ كاڵكردنەوەی ئەو میتۆدە پڕ لە توندووتیژییە ئافره تان دەبێت، خەباتی نەپساوە بكەن هەنگاوی یەكەمیشیان ئەوەیە خۆیان لە مەیدانی رۆشنبیریی و هۆشیاربوونەوە ببیننەوە، لەو رێگەیەشەوە بە پیاوانی بسەلمێنن كە ئەوانیش مرۆڤن هیچ جیاوازیەكیان لە مافی مرۆڤبوون نیە جگە لە جیاوازی جەستەیی

ھەواڵی زیاتر