وهزارهتی كارهبا له ئاگادارییهكهدا ڕایگهیاند: هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە كه پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژهی بهوهش دا: بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامیشدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.
وەزارەتی كارەبا جهختیشی كردهوه كه بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن