رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه، په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 6ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی عێراق له میانه‌ی نووسراوێكدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه، كاتژمێر 11:00ـی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (شه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری نوێ له‌و دانیشتنه‌دا سوێندی یاسایی ده‌خۆن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانووی زێده‌ڕۆیی و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی ده‌كرێت.
په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی كرێكاران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گشتی ده‌كات.