چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەدر گرووپی سەرایا سەلام لە بەسڕە سڕ دەکات و پەیامێکیش بۆ خەزعەلی دەنێرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، سڕكردنی سەرجەم گرووپە چەكدارەكانی سەر بە بزووتنەوەكەی لەنێویاندا لیواكانی سەرایا سەلامی راگەیاند.
ساڵح محەمەد عێراقی، كەسێكی نزیكی سەدر دەڵێت: پێویستە فەرماندەی هێزە چەكدارەكان كۆنترۆڵی میلیشیا بێباكانەكانی قەیس و هاوشێوەكانیدا بكات، چونكە جگە لە تیرۆر و پارە و دەسەڵات هیچی تر نازانن.
عێراقی دەشڵێت: بۆ دوورخستنەوەی فیتنە لە پارێزگای بەسرە، سڕكردنی سەرجەم گرووپە چەكدارەكان ” ئەگەر هەبن” لەنێویاندا سەرایا سەلام ڕادەگەیەنین.