ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم دەکات.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 6/10/2022ی بڵاوکردەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەی دووەمە، بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم.
بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان:.
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/٦ به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له مادده‌ى (٧٨) و مادده‌كانى (٧٩، ٨٠) له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
لە کۆبوونەوەی دوێنێ 6/10/2022 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم کرد.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاییه‌كان، ناچاربوون بۆ پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، په‌نا بۆ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ببه‌ن وەکخۆی گوتی: “هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، جگه له پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش ساڵی 1992”.