سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کیژان کوردینە بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژی بەتوانای کورد “کیژان” گۆرانییەک بۆ ژینا ئەمینی و ئەو دۆخەی بەسەر کورد هاتووە بڵاوکردەوە.

کێژان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: بەداخەوە ئەم دۆخەی هاتووەتە پێش و مەرگی ژینا ئەمینی هەمووانی نیگەرانکردووە، بۆیە بڕیارمدا گۆرانییەک تایبەت بۆ ئەم دۆخە بڵێم.

ئەوەیشی گوت: گۆرانی “کوردینە”ـم بڵاوکردەوە لە چەناڵی یوتیوبی خۆم کە لە تێکستی نزار ناشاد و ئاوازی خۆمە، بەهیوای ئەوەم پەیامەکەم بەتەواوی گەیشتبێت.