هونەرمەندی گەنج “شیشار ئەسوەد” نوێترین بەرهەمی خۆی ڕادەگەیێنێت و دوای کاری کلیپ بڵاوی دەکاتەوە.
شیشار تایبەت بە “هەولێر”ی گوت: نوێترین بەرهەمم بە ناوی “بردمانۆ”یە و دوای کاری کلیپ بڵاوی دەکەمەوە، ئەم بەرهەمە بەرهەمێکی هەڵپەڕکێیە و گەشتێک بەنێو هەندێک شاردا دەکات.
زیاتری گوت: ئێستا تەنها ئەوە ماوە کاری کلیپی بۆ بکرێ، ئەوەیش بەهۆی گۆڕینی کەش و هەندێک وردەکاری دیکە کەمێک دوامان خست، بە زووترین کات کاری کلیپەکەیش تەواو دەبێت و بە کوالێتییەکی زۆر باش و تەواو جیاواز دەخرێتە بەر دیدی بینەران.
گوتیشی: ئاواز و تێکستی بەرهەمەکە باوکم هونەرمەند و نووسەر “وشیار ئەسوەد” کاری لەسەر کردووە، هەروەها تەواوی کارەکانی دیکە هونەرمەند “ئاریۆس حەمەسەعید” کردویەتی، ئەم کارەم تەواو جیاواز دەبێت و بەهیوام بەدڵی تەواوی گوێگران بێت.