فازڵ ميرانى*
بێده‌نگبوونى گوماناوى له قبوڵكردنى ته‌عدا
من يه‌كێكم له‌وانه‌ى هاوڕام له گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ى سه‌رۆكى كۆچكردوو (جمال عبدالناصر) سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌گوترا كه ئازادى ده‌ربڕين له رۆژنامه‌گه‌رى عه‌ره‌بى خۆى له خۆي‌دا پێويست به ئاشكراكردنى ناسنامه‌كه‌ى ناكات، چونكه ناصر واى ده‌بينى كه ململانێى تايفيگهرى له‌و وڵاته پاره و عه‌قلێكى هێنايه كايهوه كه كاريان له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ى ململانێ و به‌رجه‌سته‌كردنى و به‌رده‌واميى كرد، ياخود بڵێين ته‌نها دهستبادانى يه‌كتر و شكاندنه‌وه بوو له شێوه‌ى بيروڕا.
سروشتيشه ئه‌گه‌ر ئه‌و بيروبۆچوونانه پهلهباوێژن له‌ژێر چاودێرى و پاراستنى ئه‌وانه‌ى پاره‌ى بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ره‌خنه بگرێت، هه‌ست بريندار بكات يان پشتگيرى بكات به‌پێى ئه‌جينداى ئه‌و هێزانه‌ى ململانێ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
ئه‌م نموونه‌يه له عيراق كۆپى كرا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌ميان له‌ڕووى توكمهيى پيشهكه وه‌كوو ئه‌و به‌هێز نه‌بوو له‌ڕووى رۆژنامه‌وانى و سياسييشهوه.
بێده‌نگبوونى هاوته‌ريب له ياساى عيراقى، واته رازيبوون، بێ ئاشكرا گوتن وه‌ك بڵێى پێشتر كارى له‌و شێوه‌يه روويداوهو، (كڕيار) كه پشت ئه‌ستووره به لايه‌نه‌كه، كڕى و بێده‌نگبوونى هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر لايه‌نه‌كه (فرۆشيار) كه لايه‌نێكى ههرێمييه و له راستيدا به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆي‌دا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى كه سێيه‌م مه‌رجى ئه‌و بێدهنگبوونهيه و سوودمهنديى و به‌رژه‌وه‌ندى لايه‌نى بێده‌نگبوو ده‌گه‌يه‌نێ، ئه‌و بهرژهوهندييه ياسا باسى لێوه‌ناكات و دانى پيانانێت چونكه به‌رژه‌وه‌ندى و سوودمه‌ندى زيانه و نرخهكهيشى خوێن و ئارامى و ئاساييشى عيراقييهكانه.
سه‌ره‌راى بۆچوونه‌كه‌ى عبدالناصر، من ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه ئه‌و لايه‌نانه‌ى ناسنامه و شوناسى ههمهجۆريان هه‌يه و ململانى له‌سه‌ر خاكى عيراق ده‌كه‌ن، ململانێكهيان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى بڕياره له سه‌ر پاره‌و مال به چه‌ندين جۆره په‌رده په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن كه له هه‌موويان روونتر په‌رده‌ى تايفييه، كه له كۆتاييدا به‌و شێوه‌يه پێنهگهييشتووه بتوانێ چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندى عيراقييهكاندا بێت، به‌ڵكو ململانێكه پهڕهدهسێنێت و ئه‌م مهنتيقهش هاوپه‌يمانێتييه‌كى به‌رده‌وام به‌رهه‌م ناهێنێ، به‌ڵكو هاوپه‌يمانێتى كاتى، له‌وه‌ش مه‌ترسيدارتر به‌ڕێوه‌بردنى وڵات به پلانى دارايى بێسه‌روبه‌ر و به ئيجتيهاد له گه‌ڵ هه‌بوونى ياسا ده‌ره‌نجامه‌كه كاره‌ساتبار ده‌بێت، چونكه سه‌ره‌تاى كاره‌ساته‌كان كه رووياندا ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گه‌نده‌ڵى بوو، له ئه‌نجامى نه‌بوونى چاودێرى و ئه‌و حاڵه‌تى ژێرخانى كۆمه‌ڵايه‌تى پێكاو بووه هۆكارى زيادبوونى فه‌قيرى و نه‌دارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى تاوان به شێوه‌يێكى فراوانتر و دڕندانه‌تر.
هه‌ر كه دهستدرێژييهكه ياخود (ته‌عدا)يه‌كه ده‌كرێته سه‌ر به ناو سه‌روه‌رى وڵات، ئه‌سته‌م نابێت بزانى كێن ئه‌وانه‌ى بێدهنگييان هه‌ڵبژاردووه، هاوڵاتى ساكار ئه‌وه‌نده‌ى به‌سه ناسنامه‌ى ئه‌و وڵاته بزانێت كه ناوچه‌يه‌ك له عيراق بۆردومان ده‌كات و دواتر سه‌رنجى نارازييهكان بدات ـ پره‌نسيپى چاو به چاو و ددان به ددان نييه ـ چونكه هێزه ناوخۆييه‌كان قه‌باره‌و تواناى خۆيان ده‌زانن و له دژى كێ چه‌ك هه‌ڵگرن؟. ناره‌زا ده‌ربڕ دژبه‌رى له جياتييه و، ئه‌وه‌ى بێدهنگيشه به‌رژه‌وه‌ندخوازه.
زۆر به‌داخه‌وه كه رژێم گه‌ييشته ئه‌م دۆخه، گه‌يشته قۆناغى قبووڵكردنى كوشتنى عيراقييه مه‌ده‌نييه‌كان بێ جياوازى نهتهوهييهكهيان ته‌نها بۆ رازيكردنى لايه‌نێكى هه‌رێمى، هه‌رچه‌نده ئه‌و لايه‌نه ههرێمييانه پێشتر‌و ئێستا‌و له داهاتووشدا وه‌كوو هاوپه‌يمان سه‌يرى ئه‌مانه ناكه‌ن به‌ڵكو وه‌كوو پاشكۆ، ئه‌مانه به گوێره‌ى ياسا شايسته‌ى ئه‌وه نين گرێبهستيان له گه‌ڵدا بكرێت!.
*سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى
پارتى ديموكراتى كوردستان