چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سلێمانی.. شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی دارۆغا و ژمارەیەك شوێنی دیكە نۆژەن كرانەوە 

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا ژمارەیەك كۆڵان و شەقامیان لە گەڕەكی دارۆغا و هەروەها شەقامەكانی شەكرەكە بۆ شەقامی سەرچنار نۆژەن كردەوە.
بەپێی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، تیمەكانیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵستاون بە جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕكردن و نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكانی گەڕەكی دارۆغا لەگەڵ چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شەكرەكە بۆ شەقامی سەرچنار و هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانیش بەردەوام دەبێت.