ئە‌و پرسیارە‌ی ھە‌قە‌ ھە‌موو كوردێك بیكات

هاودەنگ فاروق

نەبـــاوەڕی خۆم و نە ڕێبازەكەشـــمان ڕێگەمان نادا بە ڕشـــتنی قەترەیـــەك خوێنی مرۆڤێك خۆشحاڵ بین، چ جای ئەو مرۆڤانە لە قەوم ڕۆڵەی خۆمان بن،بەڵام لەو تاوانكارییەی کۆماری ئیســـامی کردی، پرسیارێك لای هەموومان دروست بوە.. خێرە هەموو حزبەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات كەوتنە بەر ئەو هێرشە دڕندانەی ئێران، بەڵام “پەژاک ” پریشکێکیشی بەر نەکەوت؟ دەمێكە گوتومانە، ” پەژاک “ساڵانێکە بووەتە سنوورپارێزی کۆماری ئیسامی و چەند جاریش پێشـــی چوونەوەی تێکۆشـــەرانی کوردی بۆ نێو ڕۆژهەڵات گرتووە،جگە لەوەش، دایکی پژاک واتە پەکەکە، وەکو هێزێکی “میحوەری مقاومەت ” ئێستا پارێزەری بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسامییە و لەهەر جێیەک کورد بەرژەوەندییەکی هەبێ، لەوێ بۆ لەباربردنی ئاژاوە دەنێتەوە. ئێســـتا دەركەوت و ڕوونترین تاقیكردنەوەی كردەیی بوو كە هەموومان بینەری بووین و بواری ڕاجیایی نەهێشـــتۆتەوە. بەڵكو پێویســـتە هەموو ئەوانەش كە ڕۆژێك لە ڕۆژان دوودڵ بوون، بە دەروونێكی هێمنەوە ئەو پرسیارە لە خۆیان بكەن: بۆچی تەنیا “پەژاك” پارێزراو بوو؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بێگومان دەبێتە هۆی یەكاكردنەوەی زۆر پرسی دیكە كە تاكو ئێستا لە چوارچێوەی گومان و دوودڵیدا مابوونەوە، ئاخر دەستپاراستنی ئێران لە “پەژاك”، بە ڕێكەوت نییە و، هیچ گومانێك لەوەدا نەماوە كە ئەوان لە ســـەنگەری پاراستنی ئێراندان وهەر بۆ ئەو ئامانجە دژە کوردییەش دامەزراون.
بەر لە هەمووان ئەندامانی خوارەوەی ئەو گرووپە پێویســـتە هەڵوەســـتە لەســـەر پرسیارەكە بكەن. بە ئەقڵێكی كراوەوە، لە خۆیان بپرسن: ئەم هەڵوێست و سیاسەتە كوا لە بەرژەوەندیی كوردە؟ چۆن دەبێت هێزێكی كوردی تا ئەوپەڕی لە كۆدەنگی و ســـەنگەری كوردایەتی دوور بكەوێتەوە؟
ئیدی جەماوەری كوردستانیش لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەتایبەت و پارچەكانی دیكە بە گشتی، هەمان پرســـیار بكەن. چونكە ئەگەر بڕیارە كوردایەتی و پاراستنی نەتەوە سەنگی مەحەكی شـــۆڕش بێت، بێگومان “پەژاك” لەو چوارچێوەیەدا نییە و، خودی داگیركەرانی كوردســـتان، وەك بینیمان ئەوانیان قبووڵە و بەدوژمن و جوداییخوازیان نابینن. چونكە پلەدارەكانی ئێران دوای هێرشـــەكان جەختیان لـــەوە كردەوە، كە ئەوان دوژمنانی ئێـــران و جوداییخوازەكانیان كردۆتە ئامانج.

ھەواڵی زیاتر