بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت 262 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری بەرکەتووانی چەکی کیمیایی خەرج دەکرێت


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قوربانییانی کیمیاباران، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 262 ملیۆن دینار خەرج کرا بە مەبەستی چارەسەرکردن و نەشتەرگەری بەرکەتووانی چەکی کیمیایی.

ڕاشیگەیاند: کاری چارەسەرکردنەکەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بە ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پارەیە لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە خەرج کراوە

ھەواڵی زیاتر