نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆپێشاندانی ئاشتییانه، بنچینه‌ی دیموكراسییه.
به‌بۆنه‌ی یادی (3 ساڵه‌ی) خۆپێشاندانی تشرینییه‌كان له ساڵی 2019، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، داوا له خۆپێشانده‌ران و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، له توندوتیژی و ئاڵۆزی زیاتر دووربكه‌ونه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌ستخۆشی له هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
خۆپێشاندانی تشرینییه‌كان لە رێگەکانی بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا، گرژیان تێکەوت و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.
زۆربەی شەقامەکانی بەرەو ناوچەی سەوز و گۆڕەپانی تەحریری بەغدا داخراون و هێزی ئەمنی زۆریش لەو ناوچانە جێگیرکراون.
تشرینییەکان چەند رۆژێکە لە بەغدا، ئامادەکاری بۆ خۆپێشاندان دەکەن، هەر بۆیە هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و هەموو ئەو شەقام و رێگە سەرەکیانەش داخراون، کە تشرینییەکان دەیانەوێت لێی کۆببنەوە.
خۆپێشاندەران داوای حکومەتێکی سەربەخۆ بەبێ دەستوەردانی دەرەکی و بەدوور لە گەندەڵیان دەوێت، کە بتوانێ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات.
هاوکات لەگەڵ فشاری تشرینییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، چەکدارەکانی سەرایا سەلام، باڵی سەربازی رەوتی سەدر، لە چەند ناوچەیەکی بەغدا دەستیان بە نمایشی سەربازی کردووە.
یونامی له عێراق به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له 14ـی ئابی 2003 دامه‌زرا، سێرجیۆ ڤێیرا یه‌كه‌مین نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی هۆتێل (ئه‌لقه‌نات) له به‌غدا له 19ـی ئابی هه‌مان ساڵ كوژرا.