گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ کە خەڵکی سوریایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا.
بە گوێرەی زانیارییەکان, گەنجە خەڵکی سوریایە و لە هەولێر دادەنیشێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (30ـی ئەیلوولی 2022) لەگەڵ ژمارەیەك ھاوڕێی بۆ گەشت سەردانی دوکانیان کردووە و لەوێ لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەکەدا خنکاوە.
ئاماژە بەوەشدرا، دوای دەرھێنانەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.
ئەمە پێنجەم رووداوی خنکانە ئەم ساڵ لە دوکان تۆمار دەکرێت.