د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا پەرلەمان درێژە بە کۆبوونەوەکانی خۆی دەدات و کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەش گرنگ بوو، چونکە پەرلەمان لەمەودوا بە ئەرکی خۆی وەکو یاسادانان و چاودێری هەڵدەستێت.
دەشڵێ، رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر بنەمای سازان و هاوبەشی و هاوسەنگی بۆ هەموو لایەنەکان باشە، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکان بەردەوامن.