رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
یاریزانێكی باسكه بۆندی 100 ملیۆن دۆلاری ره‌ت كرده‌وه
كایری ئیرڤینگ، یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی برۆكلین نێتس، ڕه‌تی كرده‌وه بۆنده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نوێ بكاته‌وه، كاتێك هێشتا وه‌رزی 2020/2021 ده‌ستی پێ نه‌كردبوو، به‌و پێیه‌ی ده‌بوو خۆی به ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا بكوتێ، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه.
ئه‌و یاریزانه ئاشكرای كرد، كه رایگه‌یاند، یانه‌كه داوای كردووه بۆنده‌كه‌ی بۆ 4 ساڵ نوێ بكه‌نه‌وه، به‌رانبه‌ر 100 ملیۆن دۆلار و چه‌ند ملیۆن دۆلارێكی تر، به‌ڵام به‌هۆی خۆنهكوتینهوه، نه‌یتوانیوه ئه‌و بۆنده نوێ بكاته‌وه.
ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 30 ساڵه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی نه‌كوتاوه، نه‌یتوانیوه ئه‌و بۆنده بكات و ماوه‌یه‌كی زۆریش له یاریكردن دابڕاوه، هه‌ر به هه‌مان هۆكاره‌وه، كه تا كۆتایی مانگی سێی ئه‌مساڵ بوو.
وتوویشیه‌تی: دواهۆشداریم پێ درا بۆ خۆكوتین، گه‌ر ده‌مه‌وێ به‌شداریی خولی ئێن بی ئه‌ی ئه‌مریكی بكه‌م.
ئه‌و یاریزانه له كۆتایی مانگی شه‌شدا، بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2023 به‌رانبه‌ر 37 ملیۆن یۆرۆ درێژ كرده‌وه، له كاتێكدا ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی یانه‌كه كیڤن دۆرانت، پێش سێ هه‌فته، بڕیاری ڕۆییشتنی له یانه‌كه دا.
به‌رگریكارێكی به‌رشلۆنه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێ
ڕۆناڵدۆ ئه‌راوخۆ، به‌رگریكاری ئۆرگوایی یانه‌ی به‌رشلۆنه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ده‌كرێ بۆ چاكبوونه‌وه له پێكانه‌كه‌ی و له‌و رووه‌وه ورده‌كارییه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و یاریزانه بیرۆكه‌ی پشتبه‌ستنی به چاره‌سه‌ر ڕه‌ت كرده‌وه و بڕیاری دا نه‌شته‌رگه‌ری بكا بۆ چاكبوونه‌وه له‌و پێكانه‌ی تووشی بووه، كه بریتییه له پچڕانی ماسولكه‌كانی ڕانی ڕاستی، كه له یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئێران‌دا تووشی هات.
چه‌ندان ڕاپۆرت باسیان له‌وه كرد، كه به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، ئه‌راوخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێ له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، كه كه‌متر له دوو مانگی ماوه بۆ واده‌ی ده‌ستپێكردنی.
به‌ڵام ئه‌راوخۆ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ده‌مه‌وێ هۆكاره‌كانی پشت بڕیاری ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ڕوون بكه‌مه‌وه، من وڵاته‌كه‌م خۆش ده‌وێ و ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵیدا به‌شداریی یارییه‌كانی مۆندیال بكه‌م.
وتیشی: دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕاندا، بڕیاریمان دا كه نه‌شته‌رگه‌ری باشترین چاره‌سه‌ره بۆ چاكبوونه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌م، كاره‌كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه تیپێك هه‌ڵبژێرم و تیپێكی دیكه‌م بۆ گرنگ نه‌بێ، به‌ڵكوو وابه‌سته‌ی ته‌ندروستی و گه‌ڕانه‌وه‌ی 100%ـمه بۆ یاریگه‌كان و چاكبوونه‌وه‌ی تهواوهتیمه.
ئه‌و یاریزانه سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: ئه‌م كاتانه زۆر سه‌خت و دژوارن بۆ من، ده‌مه‌وێ سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه پاڵپشت و پشتیوانم بوون.
یاریزانه‌كه‌ی به‌رشلۆنه، وه‌ها كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: به بڕوا و كاری جدییه‌وه، هه‌موو هه‌وڵم ده‌خه‌مه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه یاریگه‌كان.