بەهۆی تەواونەبوونی یاریگەی یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی، نەورۆز یارییەکان سەرەتای وەرزی نوێی بۆیاریگەی یەکەمی فەرەنسۆ هەریری گواسته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز جیاواز لە هه‌موو یانه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له خولی نایابی عێراقی بۆ وه‌رزی نوێی 2022-2023 ، لەسەرەتای مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی كرد، له پێناوی ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌رزی رابردوو تووشی كه‌می ماوه‌ی ئاماده‌كاری نه‌بن، زۆرترین ژماره‌ی یاریزانی وه‌رزی رابردووی به‌ڕێكردووه، یاریزانی تازه‌ی هێناوه‌ته ریزه‌كانی، ئامانجیانه ئه‌و پله‌یه له وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ستیانهێنابوو باشتری بكه‌ن و له خانه‌كانی پێشه‌وه ببینرێن، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر دواین ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌خاته‌ڕوو.
پلانی جیاوازی راهێنه‌ر بۆ ئاماده‌كردنی تیپه‌كه‌ی وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ ئاماده‌كردنی تیپه‌كه‌ی له رووی توانای جه‌سته‌ی و لێكتێگه‌یشتنی یاریزانه‌كان رێگایه‌كی جیاواز له یانه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر، وه‌لی بۆ هه‌ولێر ئاشكرای كرد، كه له ماوه‌ی رابردوو هه‌وڵیداوه زۆرترین یاریی دۆستانه له‌گه‌ڵ یانه‌كان بكات، چونكه له رێگای زۆری یاریی دۆساتانه ده‌توانین باشتر له توانای یاریزانه‌كانمان بگه‌ین، هه‌وروه‌ها یاریزانه‌كانیش لێكتێگه‌یشتن و شێوازی یه‌كتری شاره‌زاده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی سه‌لماندنی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش له هه‌موو روویه‌كه‌وه تیپه‌كه‌مان سوودمه‌ند ده‌بێت.
زۆرترین یاریزان له یانه‌كه نه‌ماون
وه‌لی كه‌ریم له‌سه‌ر پرسی گۆڕانكارییه گه‌وره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی وتی: تا ئێسته نزیكه‌ی 13 یاریزانمان له پێكهاته‌ی وه‌رزی رابردوو نه‌ماون، به‌ڵام به یاریزانی تازه شوێنمان پڕكردوونه‌ته‌وه، ئێمه به‌راورد به وه‌رزی رابردوو له رووی ئاماده‌كارییه‌وه زۆر باشترین، چونكه وه‌رزی رابردوو ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك مه‌شقمان كرد، كه‌چی توانیمان له نیوه ی وه‌رزی دووه‌م خۆمان رێكبێخینه‌وه، له كۆتایشدا له خانه‌ی هه‌شته‌می خوله‌كه هاتین، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م وه‌رزه له خانه‌كانی پێشه‌وه بێین، تا ئێسته‌ش چه‌ند یاریزانێكی باشمان هێناوه‌ته ریزه‌كانمان دوو یاریزانی به‌رازیلی و چوار یاریزانی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقیمان هێناوه، ئامانجمانه له وه‌رزی رابردوو باشتر ده‌ربكه‌وین.
دیارترین یاریزانه‌كانی یانه‌ی نه‌رۆز بۆ پێكهاته‌ی وه‌رزی نوێ
هێرڤی نگۆمۆی كامیرۆنی له به‌رگری یاری ده‌كات، هاوڕێ دیماریا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌ڵه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی نه‌ورۆز و له باڵه‌كان یاری ده‌كات، ئه‌یمه‌ن هاجه‌ری هێرشبه‌ری یه‌مه‌نی، كریست مێرڤالێسی ناوه‌رأستكاری كۆنگۆی، سه‌تا جه‌بار له یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، ئیڤانی ئیڤانی یاریزانی وه‌رزی رابردووی نه‌ورۆز گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی، كلاودیۆ مارادۆنای هێرشبه‌ری به‌رازیلی، سه‌رهه‌د ساڵحی به‌رگریكار له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه‌وه، گۆڵپارێز محه‌مه‌د ره‌حیم له كه‌رخه‌وه په‌یوه‌ندی به نه‌ورۆزه‌وه كرد، ئیبراهیم غازی هێرشبه‌ر، سه‌جاد كازم گۆڵپارێز، سه‌یف ره‌شید به خواستن له یانه‌ی جه‌وه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به سوورپۆشه‌كانی سلێمانی كردووه، زه‌ید ئیسماعیل له یانه‌ی نه‌فت له ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، عه‌بدول موهه‌یمن جه‌بار به‌رگری چه‌پ، دانا مسته‌فا هێرشبه‌ر، مورته‌زا جه‌ساد له یانه‌ی قاسمه‌وه، دیار یاخی به‌رگریكار و كاپتن، یه‌حیا عه‌لی ناوه‌ڕاستكار، موهه‌نه‌د كه‌ریم له یانه‌ی كه‌رخه‌وه هێرشبه‌ره، محه‌مه‌د سامی ناوه‌ڕاستكار، ئه‌یمه‌ن ساڵح یه‌مه‌نی، باكۆ عومه‌ری هێرشبه‌ر، شوانه قادر به‌رگریكار، ئیدریسیا تراوری ناوه‌ڕاستكاری مالی، ماتیۆس لیما به‌رگریكاری به‌رازیلی، محه‌مه‌د دلاوه‌ر به‌رگریكاری باڵی راست، راستگۆ فه‌ریق ناوه‌ڕاستكار.
نه‌ورۆز پێشووتر ئۆردوگایه‌كی چوار رۆژه‌ی له شاری هه‌ولێر كرده‌وه یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی حدود و هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ئه‌نجامدا، هەفتەی رابردووش دووبارە لە هەولێر کەمپێکی مەشق و راهێنانیان کردەوە و چەند یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامدا.
نه‌ورۆز له پێناو عێراق له كوردستان كشایه‌وه
یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ ئه‌م وه‌رزه به‌شداری له خولی نایابی كوردستان ناكات، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئامانجێكیان به‌دستهێنانی ئه‌نجامی باش و پله‌كانی پێشه‌وه‌بێت له خولی نایابی عێراقی، هه‌رچی یاریزانی تیپی پێكهاته‌ی خولی كوردستان بوو ئازادیانكردن و ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان به یانه‌ی دیكه‌وه كرد، جێگر عه‌بدوڵڵای جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی نه‌ورۆز به هه‌ولێری راگه‌یاند، بەشداری خولی نایابی کوردستان ناکەن، ئه‌وه‌یش به‌هۆی نه‌بووی پاره له لایه‌ك و نه‌بوونی یاریگه‌ش له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆیه هه‌موو ته‌ركیزیان خستووه‌ته‌سه‌ر خولی نایابی عێراقی و خولی ل