هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێكی كوردستانی كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یامێكدا ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئێرانی كرد و به‌ پێشڵێكردنی سه‌روه‌ری عێراقی وه‌سفكردووه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه‌، مووشه‌كبارانكردن و تۆپبارانكردنه‌كانی ئێرانی به‌ “بێ پاساو” له‌قه‌ڵمدا و به‌ پێشێڵكردنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراقی داناوه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كانی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ربڕیوه‌ و پشتیوانی خۆی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە،  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.

به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.