ئیسلام ئاینی ئاشتییە‌

عومەر چنگیانی

ئیسلام بەرنامەی سۆز و بەزەیی و ئاشتیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، هەر خودی وشەی ئیسلام لە (سلم) هاتووە و، یەکێك لە ناوە جوانەکانی خوای گەورە (السلام)ە و، لە کۆتایی هەموو نوێژێك سەلام دەدەینەوە. خوای گەورە دەفەرموێت: ئەگەر بەرامبەرەکەتان داوای ئاشتی کرد ئەوا ئێوەش قبوڵی بکەن و لە شەست و یەک هەمین ئایەتی سورەتی(ئەنفال)دا دەفەرمێت:
(ئەگەر خەڵک ملیان بەئاشتی دا و پێی ڕازی بوون ئێوەیش جێبەجیی بکەن و پێی ڕازیبن).هەروەها خۆشەویست – دروود و ساوی خوای لەسەربێت – سەرچاوەی ئاکار و ڕەوشتی بەرز بووە، کە لێرەدا دەپرسین:زاتێك سەرچاوەی ڕەحمەت و ڕەوشت بێت، ئایا دەکرێ لە ئاشتی زیاتر بابەتێكی دیکەی هێنا بێت؟ هەربۆیە ئەگەر تەماشای مێژووی دوورگەی عەرەبی بکەین، دەبینین خەڵکی بە هەلاکەت چوو بوون لەناو جەنگ و ئاشوب و کە هەندێك لەو جەنگانە بەردەوام بوون تا سەردەمی پێغەمبەری خوا – دروود و ساوی خوای لەسەربێت – ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە زۆرێك لەو جەنگانە لەسەر هۆکاری زۆر سادە و ساکار بوون، بگرە هەندێکیان هەر بێ هۆکار بوون. بەڵام پێغەمبەری خوا – دروود و ساوی خوای لەسەربێت – زۆر دووربووە لە جەنگ و هەلاکەتی مرۆڤەکان، چونکە شەریعەتەکەی ئەو مایەی خێرو بەختەوەریە بۆ مرۆڤایەتی. لەگەڵ هەموو ئەو ڕاستیانەش خەڵکانێك هەیە نوری حەقیقەت نابینن و دەڵێن گوایە ئسیام ئاینی شمشێر و کوشتنە خوێنڕێژیە، دەستەواژەی ئیسامۆفۆبیا یان یان ترس لە ئیسام زەقدەکەنەوە. دەبا هەموومان سەیری ئەو حەقیقەتە بکەین کە ئایەتەکانی قورئان (۱٤٤) جار باس لە (السلم) ئاشتی دەکەن کە چی دەستەواژەی (الحرب) و واتاکانی تەنها (٦) جار هاتووە.
پۆلینی چەمکی ئاشتی لە ئیسلام بە شێوەیەکی پوختە کراو؛ ئاشتی دەروونی و ئاشتی لەگەڵ برای موسڵمان و ئاشتی لەگەڵ ئاشتی بەرامبەر و غەیری موسڵمان و ئاشتی لەگەڵ جیهان:
ئاشتی و ئارامی دەروون:
ئیسلام ئاینی ئارامی دەروونی مرۆڤەکانە.خوای باڵا دەست ڕێچکەی ئەوەی داناوە مرۆڤەکان چۆن بگەنە ئارامی دەروون، هەروەها ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە ئەوانەی لە ڕێبازەکەی ئەو دەربچن، چیان بەسەر دێت هەروەها خوای گەورە باس لەوە دەکات کە نوێژ و وەستان بە خشوع بەرامبەر زاتی خۆی ئارامییەکی قووڵ دەدات بە مرۆڤەکان، .بەو شێوەیە دەبینین کە ئاشتی لە ئیسلام هەڵێنجراوی
ڕێچکەی قورئان و سونەتە.
ئاشتی لەگەڵ برای موسڵمان :
پێغەمبەری خوا – دروود و ساوی خوای لەسەربێت – دەفەرموێ : (ئیمانی کەسیک دانامەزرێت تا نەگاتە ئەو پلەبەرزەی ئەوەی بۆخۆییپێ خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆشبێت).ئەوەش ئەگەر واتایەکی هەبێت واتای ئەوەیە کە چەند بایەخ بە برایەتی و ڕێزگرتن لە خوشك و برای موسڵمان نراوە
ئاشتی لەگەڵ غەیری موسڵمان و ئاشتی بۆ جیهان:
ئیسلام زۆر بە ڕوونی پێگە و بنەما ئاشتی لە ئیسلام دەخاتە ڕوو کە دەبێت کەسی مسوڵمان بەرایی بدات بە ئاشتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی غەیری مسوڵمان کە هەر ئەوەشە وا دەکات ئیسلام ببێتە سەرچاوەی ئاشتی جیهانی. پێغەمبەری خوا – دروود و ساوی خوای لەسەربێت – یەکەم کەس بووە دەستووری ئاشتی پارێزی جاڕداوە لە مەدینە و ئازادی بۆ هەمووان بەردەست کردووە، کە ئەو کاتە شاری مەدینە جوولەکە و نەصرانی و کریستیان و بتپەرستی تێدا بووە ، لەبەر ئەوە ئیسلام بە سەرچاوەی مامەڵە لەگەڵ غیری مسوڵمان دادەندرێت. پێشینی خۆمان پشت بەست بە ئیسلام ڕێچکەی ئاشتی پارێزیان پیادە کردووە، هەروەك خوای گەورە دەفەرموێ: (هەرگیز خواڵاڕێگریتان لێ ناکات کە هەڵسو کتان چاکبێت و دادپەروەر و میتان ڕەوبن لەگەڵ ئەوکەسانی شەریان پێ نەفرۆشتوون و
دەربەدەیان نەکردوون و بزانن کە خوا کەسە میانڕەوەکانی خۆش دەویت). زانحاڵی ئایەتە کە زۆر ڕوونە بەڵام ئەوەی بینایی نەبێت تیشکی خۆر نابینێ!!(۱).

ھەواڵی زیاتر